به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، باری ته‌ندرووستی سێ قوتابی كچی مه‌دره‌سه‌ی خه‌دیجه له شاری سنه ناجێگیره و قوتابیه‌كیان بۆ به‌شی “ای.سی.ی‌و” گوازراوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ناسنامه‌ی ئه‌و قوتابیه‌ی ڕاگوێزی به‌شی “ئای.سی.ی‌و” كراوه بریتیه له “سه‌وگه‌ند ئه‌حمه‌دی”. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هێرشێكی به‌رینی شیمایی كرایه سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی كچانه له شاری سنه و به‌ده‌یان قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێكچوو و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران كه باری ته‌ندرووستی سێ كه‌سیان ناجێگیره.