ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه، دۆخی ته‌ندرووستی “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” چالاكی مه‌ده‌نی به‌ندكراو له زیندانی تارانی گه‌وره پاش ده ڕۆژ مانگرتن له خواردن تێك چووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” له ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕه‌شه‌مه هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاكێكی سنفی موعه‌لیمان به‌ناوی “غوڵام ڕه‌زا محه‌ممه‌دی” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی تارانی گه‌وره كران. له‌و ڕۆژه‌وه ناوبراو دژبه ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی و ناڕوونی چاره‌نووسی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و ڕۆژی ڕابردووش پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه له وه‌رگرتنی سێرۆمی ته‌زریقی خۆی بواردووه و به‌ڵێنی داوه درێژه به مانگرتنه‌كه‌ی بدات.