به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “هاشم خواستار” و “شه‌كیلا مونفه‌رد” به‌هۆی بێبه‌ش كردنیان له ده‌رمان ناجێگیره و پێویستیان به چاودێری پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.
“هاشم خواستار” موعه‌لیمی خانه‌نشینكراوی ته‌مه‌ن ٧١ ساڵ و له واژۆكارانی به‌یانییه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خامنه‌یی له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د تووشی چه‌ند نه‌خۆشی بووه و به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هاوژینی ئه‌و چالاكه سیاسیه به ناوی “سدیقه مالكی فه‌رد” به‌هۆی گوشار و ئازاره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات جه‌ڵته‌ی دڵ لی داوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ئه‌شكان مونفه‌رد” برای به‌ندكراوی سیاسی “شه‌كیلا مونفه‌رد” ڕایگه‌یاندووه كه وێڕای دابینكردنی وه‌سیقه‌ی پێنج ملیارد تمه‌نی، به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین له ئازادی خۆشكه‌كه‌ی ڕێگری ده‌كه‌ن له حاڵێك دا “شه‌كیلا” پێویستی به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.