کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی “حسێن ڕه‌ونه‌قی” به‌ندكراو له‌ زیندانی ئێڤین

 

باری ته‌ندرووستی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ئێڤین به‌ناوی “حسێن ڕه‌ونه‌قی” خراپه و به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان له‌ پێداویستییه‌كانی ده‌رمان بێبه‌ش كردووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن ڕه‌ونه‌قی” وێبلاگ نووس و چالاكی مه‌ده‌نی ٢٠ ڕۆژ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات گوازرایه‌وه‌، ناوبراو له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا هه‌ر دوو پا و قامکه‌كانی ده‌ستی شكاوه‌ و ئێستا له‌ دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستی دایه‌ و به‌رپرسانی زیندان له‌ پێداویستییه‌كانی ده‌رمان بێبه‌شیان كردووه‌. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، “حسێن” له‌ دوایین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیدا به‌ زۆر توانای قسه‌كردنی بووه‌ و داوا له‌ ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن به‌هانایانه‌وه‌ و گیانی ڕۆڵه‌كه‌یان ڕزگار بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و به‌ندكراوانی سیاسی بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

بەیاننامەی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

-

په‌یامی ژنانی تێكۆشه‌ری كرماشان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیس

-

پەیامی کۆمەڵێک له‌ ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی بۆكان بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس

-

هه‌ڕه‌شه‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی كوردستان له‌ قوتابیان و موعه‌لیمان

-

كوژران و برینداربوونی سێ كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال

-