به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، باری ته‌ندرووستی دوو هونه‌رمه‌ندی دژبه‌ری ڕژیم به ناوه‌كانی “تووماج ساڵحی” و “مێهدی یه‌راحی” له زیندان ئێڤین خراپه و پێویستیان به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، تووماج ساڵحی” له كاتی به‌ندكران دا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و تووشی ئاوسانی چاو و شكانی ئێسقانی په‌راسوو و ده‌ست بووه. ئه‌كاونتی شه‌خسی “تووماج” ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و پێویستی به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه، ئێستا كه دادگایی كردنی كۆتایی هاتووه، ڕاگیرانی له زیندان و ئازاردانی نایاساییه. جێگای ئاماژه‌یه كه “تووماج ساڵحی” سه‌رجه‌م به شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، پارێزه‌ری “مێهدی یه‌راحی” ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ندكراوه له كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ئێڤین دایه و تووشی نه‌خۆشی پێستی و ئازاری گوێ بووه و ئه‌بێ به زووترین كات چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ بكرێت.