به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، زیندانییه‌كی سیاسی به‌ناوی “نایب عەسکەری” زیاتر لە ١٧ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و سه‌ره‌ڕای بێبه‌شكرانی له پێداویستییه‌كانی ده‌رمان، چاره‌نووسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان هیچ وڵامێكیان به بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “نایب عه‌سكه‌ری” به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم تووشی كێشه‌ی ده‌روونی بووه و له دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندی ئەمنی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ، لە چاوپێکەوتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هەبوونی چارەسەری پزیشکی بێبه‌شكراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو لە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هه‌تاوی لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه لە شاری ورمێ دەستبەسەر و لە ٢٧ی جۆزەردانی هەمان ساڵدا دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ گوازرایەوە.