کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ئێڤین

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “مێهدی وه‌فایی” زیندانی سیاسی به‌ندكراو له‌ به‌ندی ٨ی سالۆنی ١٠ی زیندانی ئێڤین  وێڕای تووشبوونی به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و ئێستا گیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، “مێهدی وه‌فایی” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی زیندان و بێبه‌ش كرانی له‌ ده‌رمان مانی له‌ خواردن گرتووه‌. ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی چووه‌ته‌ كۆما و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ دایكی ئه‌و به‌ندكراوه‌ش له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و له ‌به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین به‌ند كراوه‌ و له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان دایه.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

-

دەرکردنی بەڕێوەبەرێکی هونەری شاری سنە بەهۆی پاڵپشتیکردنی قوتابییان

-

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر دۆخی قوتابخانەکانی ئێران لە دەوڵەتی ڕەئیسی دا

-

سازبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی “تەیفوور سەلیمی باباميری” به‌هۆی ئەشکەنجە

-

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە سنه و دەڕەشار

-

ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی

-