به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “مێهدی وه‌فایی” زیندانی سیاسی به‌ندكراو له به‌ندی ٨ی سالۆنی ١٠ی زیندانی ئێڤین وێڕای تووشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، مانی له خواردن گرتووه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی دایه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “مێهدی وه‌فایی” له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی زیندان و بێبه‌ش كرانی له ده‌رمان مانی له خواردن گرتووه. ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی چووه‌ته كۆما و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كراوه. شایانی باسه كه دایكی ئه‌و به‌ندكراوه‌ش له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین به‌ند كراوه و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كان دایه.