به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ندكراوێكی شۆڕشی “ژینا” له شاری تاران به‌ناوی “مێهدی ساڵح یه‌زدانی” به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مێهدی ساڵح یه‌زدانی” له ڕێكه‌وتی ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ی هه‌تاوی پاش هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی ئه‌ندیشه‌ی شه‌هریار ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو له‌ماوه‌ی به‌ندكرانی دا چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانی زۆره‌ملێ ئه‌شكه‌نجه دراوه. ناوبراو چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان جه‌ڵته‌ی دڵ لێیدا و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.