به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لاوێكی وه‌رزشوانی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ناوی “محه‌ممه‌د ده‌رویشی” كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره فیشه‌كی به‌ركه‌وتبوو پاش چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ری دۆخی ته‌ندرووستی هێشتا ناجێیگیره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د ده‌رویشی” له خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو و له‌كاتی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری شاری جوانڕۆ به فیشه‌كی جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی پێكرا و به‌سه‌ختی بریندار بوو. ئه‌و لاوه وه‌رزشوانه پاش چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ری هێشتا دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره و ئه‌بێ عه‌مه‌لیاتی مه‌غزی ئێسقانی بۆ بكرێت و بنه‌ماڵه‌كی پێویستیان به یارمه‌تی مادی هەیە.