“ناهید موده‌ڕسی” خۆشكی “ئێلهام مه‌ده‌ڕسی” چالاكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی پێشوو، له گرته‌ویدیۆیه‌كدا ڕایگه‌یاند: دۆخی ته‌ندرووستی ئێلهام ناجێگیره و داوای له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ كرد بچن به هانایانه‌وه.
به‌وته‌ی ناهید موده‌ڕسی، ئێلهام پێویستی به په‌یوه‌ندی جگه‌ر هه‌یه و ئه‌گه‌ر زوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌كرێت، گیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. ناوبراو له ئه‌كاونتی ئیسنتاگرامی خۆیدا گله‌یی و گازنده‌ی له ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کرد كه هیچ بایه‌خێك به خۆشكه‌كه‌ی ناده‌ن. “ئێلهام موده‌ڕسی” نیگاركێشی خه‌ڵكی سنه و دانیشتووی كه‌ره‌ج، مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و تۆمه‌ته‌كانی “خراوكاری له ئه‌مواڵی ده‌وڵه‌تی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” خرایه پاڵ دۆسیه‌كه‌ی. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ڕۆژی ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١، به دانانی وه‌سیقه له زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج ئازاد و به‌هۆی گوشاری داموده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كان، ناچار به كۆچكردن بۆ توركیا بوو.