کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی “ئێلهام موده‌ڕسی” له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی توركیا

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی ئێلهام موده‌ڕسی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی توركیا

“ناهید موده‌ڕسی” خۆشكی “ئێلهام مه‌ده‌ڕسی” چالاكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی پێشوو، له‌ گرته‌ویدیۆیه‌كدا ڕایگه‌یاند: دۆخی ته‌ندرووستی ئێلهام ناجێگیره‌ و داوای له‌ ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ كرد بچن به‌ هانایانه‌وه‌.

به‌وته‌ی ناهید موده‌ڕسی، ئێلهام پێویستی به‌ په‌یوه‌ندی جگه‌ر هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر زوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌كرێت، گیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه‌. ناوبراو له‌ ئه‌كاونتی ئیسنتاگرامی خۆیدا گله‌یی و گازنده‌ی له‌ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کرد كه‌ هیچ بایه‌خێك به‌ خۆشكه‌كه‌ی ناده‌ن. “ئێلهام موده‌ڕسی” نیگاركێشی خه‌ڵكی سنه‌ و دانیشتووی كه‌ره‌ج، مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و تۆمه‌ته‌كانی “خراوكاری له‌ ئه‌مواڵی ده‌وڵه‌تی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” خرایه‌ پاڵ دۆسیه‌كه‌ی. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ ڕۆژی ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١، به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج ئازاد و به‌هۆی گوشاری داموده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كان، ناچار به‌ كۆچكردن بۆ توركیا بوو.