به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوی مانگرتووی زیندانی كه‌ره‌ج به‌ناوی “ئیلهام موده‌ڕسی”، باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و هێزه ئه‌منیه‌كان براكه‌یان كه بۆ به‌دواداچوونی چاره‌نووسی سه‌ردانی زیندانی كه‌ره‌جی كردبوو ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
جێگای ئاماژه‌یه كه ١٥ به‌ندكراوی زیندانی كه‌ره‌ج له‌وانه “ئیلهام موده‌ڕسی” و “ئارمیتا عه‌باسی” ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به ئه‌شكه‌نجه و ئازاری سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی و ناڕوونی چاره‌نووسیان مانیان له خواردن گرتووه و “ئیلهام موده‌ڕسی” به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی گه‌ده و ڕووده‌ی هه‌یه باری ته‌ندرووستی تێكچووه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له هه‌نارده‌كردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆده‌بوێرن و كاتێك براكه‌ی به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌كه‌ی ده‌كات له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار ده‌كرێت.