کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی ته‌ندروستی “وه‌لیۆڵڵا قه‌ده‌میان” له‌ به‌ندینخانه‌ی ئێڤین

خراپی دۆخی ته‌ندروستی وه‌لیۆڵڵا قه‌ده‌میان له‌ به‌ندینخانه‌ی ئێڤین

“وه‌لیوڵڵا قه‌ده‌میان” به‌ندكراوی به‌هایی ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵ و ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، تووشی نه‌خۆشی سه‌خت بووه‌ و به‌رپرسانی ڕژیم ناوبراویان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌ر‌مان بێبه‌ش كردووه‌.

به‌ پێی ڕاپورتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “وه‌لیۆڵڵا قه‌ده‌میان” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی تووشی نه‌خۆشی سییه‌كان بووه‌ و گیانی له مه‌ترسی دایه‌. به‌ پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كردووه‌ و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ دۆخی ته‌ندرووستی خراپتر ده‌بێت.