به‌پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌ندیكای كرێكارانی شێركه‌ت “واحد”ی تاران، داوود ڕه‌زه‌وی چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی ئه‌و سه‌ندیكایه له زیندانی ئێڤین تووشی خوێنبه‌ربوونی ده‌روونی بووه و باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
داوود ڕه‌زه‌وی چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زندانی ئێڤین تووشی خوێنبه‌ربوونی گه‌ده بووه و به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی له ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وی زیندان خۆده‌بوێرن. به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “داوود” چه‌ندین جار به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه سه‌ردانی زیندانیان كردووه بڵام هێچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و چالاكه كرێكاریه له به‌رواری ٥ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.