به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، باری ته‌ندرووستی سێ به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغیب” و “سیرووس و كامین كه‌ركی” له زیندانی ئێڤین پاش ١٥ ڕۆژ مانگرتن خراپه و پێویستیان به ده‌رمان هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغیب” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام و موحاره‌به به‌سه‌ر ناڕازیانی به‌ندكراودا مانی له‌خواردن گرتووه و ئێستا له دۆخێكی ته‌ندرووستی خراپ دایه و مه‌عده‌ی خوێنڕێزی كردووه، له‌لایه‌كی دیكه دوو برا به‌ناوه‌كانی “سیرووس و كامین كه‌ركی” له‌ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌ش كردنیان له مافی چاوپێكه‌وتن و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و ماوه‌ی ١٤ ڕۆژه لێو و چاوه‌كانیان دووریوه‌ته‌وه و ئێستا له دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستی دان.