به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا “سۆهه‌یلا حیجاب” به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی كرماشان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و به‌ندیخانه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه، دایكی “سۆهه‌یلا” ڕۆژی ڕابردوو به مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كه‌ی سه‌ردانی زیندانی “دێزڵ ئاباد”ی كرماشانی كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بێڕێزی و ئازاری هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ره‌ڕوو بووه‌ته‌وه و به‌رپرسانی زیندان هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه.