“سۆهه‌یلا حجاب” به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی كرماشان كه ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندان ئه‌شكه‌نجه و ئازار درابوو، مانی له خواردن گرتووه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ناوبراو له نامه‌یه‌كدا كه بڵاوی كرووه‌ته‌وه هه‌واڵی مانگرتن و خراپی دۆخی ته‌ندرووستی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه كه به هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه ئه‌منییه‌كان، بێبه‌ش كرانم له پێداویستی پزیشكی و ده‌رمانی و ڕێگریكردن له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌م ده‌ستم داوه‌ته مانگرتن و بۆ گه‌یشتن به داواكارییه‌كانم هیچ ڕێگه‌یه‌كم نییه جگه له مانگرتن و تا داواكارییه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كرێت درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌م.