کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خراپی باری ته‌ندرووستی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی سه‌ڵماس و مه‌ریوان

خراپی باری ته‌ندرووستی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی سه‌ڵماس و

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندیی مافی مرۆڤی ئێران، دوو هەفتە بەسەر مانگرتنیسالار سدیق هه‌مه‌دانیوئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانیلە بەندیخانەكانی سەڵماس و مه‌ریوان تێدەپەڕێت و باری تەندروستیان ناجێگیر ڕاگەیێندراوە.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌،سالار سدیق هه‌مه‌دانیلەبەرپرسانی زیندان داوایکردووە باوکە پیر و نەخۆشەکەی کە لە زیندانی مەریوان به‌ندكراوه‌، بگوازرێته‌وه‌ بۆ زیندانی سەڵماس هەتاکوو بتوانێت چاودێری تەندروستی بکات و ئاگای لێ بێت. ئەو هاووڵاتییە به‌هۆی پشتگوێخرانی داواكارییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌پرسانی زیندانه‌وه‌، لە ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ئه‌مساڵه‌وه‌ مانی لە خواردن گرتووە و دوو هەفتە بەسەر مانگرتنەکەیدا تێدەپەڕێت. لەهەمانکاتدا باوكی ناوبراو لە ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژه‌وه‌ لە زیندانی مەریوان مانی لە خواردن گرتووە و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی زیندان گواستوویانه‌ته‌وه‌‌‌ بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی و ئێستا مه‌ترسی له‌ سه‌ر ژیانی درووستبووه‌.