به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، “حاته‌م ئۆزده‌میر” زیندانی سیاسی خه‌ڵكی باكووری كوردستان و به‌ندكراو له زیندانی ورمێ، نیازی به نه‌شته‌رگه‌رییه و به‌رپرسانی ڕژیم ناوبراویان له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگۆزارییه ده‌رمانییه‌كان بێبه‌ش كردووه.
“حاته‌م ئۆزده‌میر” خه‌ڵكی باكووری كوردستانه و له كاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سنووری “چاڵدۆران” به‌سه‌ختی بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. ناوبراو دواجار له لایه‌ن دادگای شاری “خۆی” به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ئێعدام مه‌حكووم ده‌كرێت. به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “حاته‌م” به هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌وه تووشی نه‌خۆشی گۆرچیله بووه و نیازی فه‌وری به نه‌شته‌رگه‌رییه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه خۆده‌بوێرن.