به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، باری ته‌ندرووستی “ئیلهام مۆده‌ڕسی” پاش كۆتایی هێنان به مانگرتنه‌كه‌ی ناجێگیره و پێویستی به چاودێری چڕی پزیشكی هه‌یه.
جێگای ئاماژه‌یه كه “ئیلهام موده‌ڕسی” هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی سنه و دانیشتووی تاران له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ئێڤین كرا، ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی به ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه ئه‌منیه‌كان و ناڕوونی باری ته‌ندرووستی بۆ ماوه‌ی دوو حه‌وتوو مانی له خواردن گرت، “ئیلهام” نه‌خۆشی گه‌ده و ڕووده‌ی هه‌یه و به‌هۆی مانگرتنه‌وه باری ته‌ندرووستی به ته‌واوی تێكچووه و پێویستی به چاوێری پزشكی هه‌یه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆ ده‌بوێرن.