کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خراپی باروودۆخی ٥٨ هه‌زار ئاواره‌ی عێراقی به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری

ڕێكخراوی كۆچى نێودەوڵەتی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند كە ٥٨ هەزار ئاوارەى عێراقی بەهۆى کەمى خزمەتگوزارییى و نەبوونى پارێزبەندى ئەمنى ڕووبەڕووی بارودۆخی سەخت بوونەتەوە و نزیكەی ملیۆنێك و ١٧ هەزار كەس لە عێراق هێشتا لە حاڵەتی ئاوارەبووندا دەژین.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ئاوارەكان لە ١٢٥ شوێن نیشته‌جێ كراون، کە زۆربەیان دەکەونە پارێزگاكانی سەلاحەدین و ئەنبار و موسڵ، بارودۆخیان سەختە و لە ئێستاشدا ئاوارەبوونی درێژخایەن بووەتە دیاردەیەك و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق هیچ ڕێگه‌ چاره‌یه‌كیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ نه‌كردۆته‌وه‌. هه‌روه‌ها نزیكەی ملیۆنێك و ١٧ هەزار كەس لە عێراق هێشتا لە حاڵەتی ئاوارەبووندا دەژین لەکاتێکدا زیاتر لە پێنج ساڵە ماڵ و ناوچەكانی نیشتەجێبوونی خۆیان جێهێشتووە. لە پارێزگای سەلاحەدین ٢٠ هەزار و ٤٨٤ کەس، لە پارێزگای ئەنبار ١٦ هەزار و ٩٦٢ کەس، لە پارێزگاری موسڵ ١٠ هەزار و ٥١٢ کەس ئاوارە بوون و هەموو ئەوانەش لەدۆخێكی سەختدا دەژین.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی دوو سووخبه‌ری بەلووچ

-

بریندار بوونی ٢ كۆڵبه‌ر له‌ ناوچەی سنووری نه‌وسوود

-

دەستبه‌سه‌رکردنی ١٠ خۆپیشانده‌ر له‌ شاری ئابدانان

-

مانگرتن لە خواردنی “جەعفەر پەناهی” لە زیندان

-

هاوکاری عەرەبستان لەگەڵ عێراق سه‌باره‌ت به‌ کەمبوونەوەی ڕۆڵی ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی “بنیامین ناتانیاهو” له‌گه‌ڵ “ئیمانوێل ماکرۆن”

-