به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، دۆخی ته‌ندرووستی دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “نایب حاجی زاده” له زیندانی ورمێ و “سۆ هه‌یلا حیجاب” له زیندانی كرماشان خراپه و به‌رپرسانی ئه‌منی ڕژیم ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌یان له ده‌سپێڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دۆخی ته‌ندرووستی “نایب جاجی زاده” به هۆی عه‌مه‌لیاتی پزیشكی و عفوونه‌ت له ئاستێكی مه‌ترسیدار دایه و به‌رپرسانی زیندانی ورمێ ناوبراویان له پێداویستییه‌كانی ده‌رمان بێبه‌ش كردووه. “نایب حاجی زاده” ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای ١٠ ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. له لایه‌كی دیكه‌وه باری ته‌ندرووستی “سۆهه‌یلا حیجاب” له ١٧مین ڕۆژی مانگرتنیدا ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه و تووشی دابه‌زینی قه‌ندی خۆێن و ئێش و ئازاری گۆرچیله بووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی كرماشان له هه‌ناردنی ناوبراو بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان ڕێگری ده‌كه‌ن.