ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، “نائب عه‌سكه‌ری” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری ورمێ كه له‌به‌ندی فه‌وقه ئه‌منییه‌تی زیندانی ورمێ له ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازاردایه، له هۆش خۆی چووه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.
“نائب عه‌سكه‌ری” له ڕێكه‌وتی ٢١ی مانگی سه‌ورماوه‌زه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له به‌ندكراوانی زیندانی ورمێ له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاری به‌رپرسانی زیندان بۆ ڕاگوێزرانیان بۆ به‌ندی فه‌وقه ئه‌منییه‌تی ئه‌و زیندانه، ده‌ستیان دابووه مانگرتن كه له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندان به‌ره‌ڕووبوونه‌وه. پاش ئه‌و ڕووداوه، ناوبراویان بردووه‌ته گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له ورمێ و ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان داوه و دوای ئه‌وه‌ی حاڵی تێكچووه به‌رپرسانی گرتووخانه له ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه ڕێگرییان كردووه.