به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریه، ئاواره‌كانی عه‌فرینی داگیركراو له ناوچه‌ی شه‌هبا به‌هۆی گه‌مارۆدانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانی توركیا و سووریه‌وه له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان و ده‌وڵه‌تی سووریاش ئاو، به‌رق و پشكی گازۆئیلیانی بڕیوه و ئێستا بۆ سازكردنی خۆراك و گرمكردنی خێوه‌ته‌كانیان له سووتاندنی زبڵ و خاشاك كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، به‌وته‌ی به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، به ده‌یان ژن و منداڵ نه‌خۆش كه‌وتوون و ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ڕێگه نادات ده‌رمانیان بۆ بچێت و گه‌مارۆیه‌كی سه‌ختیان به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووه.