ئه‌ندامانی ڕێكخراوی “سه‌وزی چیا”ی مه‌ریوان هاوكات له‌گه‌ڵ ژینگه‌پارێزانی ئه‌و شاره، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی مه‌لانی كۆچبه‌ر بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی زرێباریان له زبڵ و په‌لاستیك پاك كرده‌وه.
هه‌ر ساڵه و له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی كۆچی مه‌لانی كۆچبه‌ر له ناوچه‌ی ساردی سیبری بۆ كوردستان، ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی “سه‌وزی چیا”ی مه‌ریوان له هه‌ڵمه‌تێكی جه‌ماوه‌ریدا، بۆ ڕێگری كردن له مردن و له ناوچوونی په‌له‌وه‌رانی كۆچبه‌ر، ده‌ست ئه‌كه‌ن به پاك كردنه‌وه‌ی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و ده‌ریاچه‌یه له زبڵ و په‌لاستیك و خاوێنی ده‌كه‌نه‌وه. به وته‌ی كارناسانی بواری ژینگه، ده‌ریاچه‌ی زرێبار مه‌نزڵێكی كاتییه بۆ ئه‌و په‌له‌وه‌رانه و له‌وێ پشوویێك ئه‌ده‌ن و دواجار به‌ره‌و ناوچه گه‌رمه‌كانی ئافریقا به‌ڕێ ئه‌كه‌ون و زۆر گرینگه كه سه‌لامه‌تیان پارێزراو بێت تا بتوانن ئه‌و مه‌ودایه تێپه‌ڕ كه‌ن.