کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

  خانە نشینان شایستەی دابین بوونی باشترین بارودۆخی ژیانن دوای تەمەنێک کار و زەحمەت. 

  لە درێژەی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی خانەنشینانی ئێران، خانەنشینان لە ئوستانی ئیسفەهان لانیکەم هەموو حەفتە جارێک کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەدەبەن. خانەنشینێکی ٦٤ ساڵان لەم کۆبونەوانەدا بە هەواڵنێریی دەوڵەتی ئیلنای وتوە کە:” ئەو مانگانەی وەریدەگرم بەشی ئاسایی ترین هەزینەکانی ژیان ناکات. سفرەکەمان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بچوک تر دەبێتەوە، لە حاڵێکدا کە دەوڵەت دەڵێ هەڵاوسان بەرز نییە. ئەگەر تەوەڕوم بەرز نییە، بۆچی مانگانەکەمان بەشی تا نێوەی مانگیش ناکات؟

  گرانی، هەڵاوسان، و دابەزینی نرخی دراوی ئێران لە لایەک و گرای ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتری هەموو کالاکان و سرویسی خزمەتگوزاری جێی پێداویستی خەڵک، بۆتە هۆی هەژاری و قورستربوونی بەڕێچوونی خانەنشینان و بەساڵاچووان. هێندێک لە مادە خۆراکیەکانی وەک ماسی لە سفرەی خانەنشینان لابراوە و خواردنی گۆشتیش زۆر کەم بۆتەوە. نرخی شیرەمەنی و هێلکە کە خۆراکی سەرەکی بەشی هەژاری کۆمەڵگایە بە ڕادەی ٦٠ لەسەد بەرز بۆتەوە. خزمەتگوزاریەکانی وەک ئاو، بەرق، گاز، تەلەفون و ئینترنێت نزیکەی نیوەی مانگانەی بنەماڵەیەکی چوار کەسی دەبات. گەلێک لە خانەنشینەکان دوای ٣٠ ساڵ کار بۆ دابین کردنی پێذاویستیەکانی ژیانیان و بنەماڵەکانیان ناچارن بەشوێن کارێکی تازەدا بگەڕێن و یان هەژاری و فەلاکەتی زیاتر تەحەمول بکەن. خانەنشینان لەگەڵ کێشە و گرفتی ئابووری، دەروونی و بنەماڵەیی زۆر بەرەوڕوون. دابین کردنی هەزینەی ئەو منداڵانەی کە هێشتا سەربەخۆ ناژین، دابین کردنی هەزینەی خوێندن و یان هاوسەرگیری منداڵاکانیان، مانگانەی تا ڕادەیەک سابت و داڕمانی نرخی دروای ئێران تەنیا چەن نموونە لەم کێشە و گرفتانەن.

  یەکێکی تر لە گرفتە سەرەکیەکانی تری خانەنشینان گرانی کەمەرشکێنی نرخی دراو و خزمەتگوزاری پزیشکییە، بە تایبەت بۆ کەسانی بە ساڵاچوو کە گیرۆدەی کێشەی تەندروستی گەورە و بچوکی فیزیکی و دەروونین. ئەو خانەنشینانەی کە شانسیان هێناوە و کێشەی تەندروستی کەمتریان هەیە، دڵەڕاوکەی کەمتریشیان هەیە، بەڵام ئەگەر هەزینەی پزیشکی زۆریان هەبێت و لە ژێر چەتری خزمەتگوزاری دەوڵەتیشدا نەبن، بە داخەوە بەرەوڕووی مەرگی نابەوەخت و یان هەژاری بە تەواو مانا دەبنەوە.

  شێوازی هەڵسوکەوت لەگەڵ پیران، منداڵان، ژنان، کەم ئەندامان لە هەر کۆمەڵگایەکدا یەکێک لە پێناسەکانی میزانی ئینسانی و دیموکراتیک بوونی ئەو سیستەمە سیاسیەیە و یەکێک لە گرنگرترین مافە ئینسانیەکانە لە هەر کۆمەڵگایەکدا. لەم بوارەدا حکومەتی ئسلامی یەکێک لە کۆنەپەرست ترین و گەندەڵ ترین سیستەمە سیاسیەکانی مەوجود لە دنیادایە.

  بەڵام خانەنشینای ئێران ملکەچی چارەنووسێکی فەلاکەتبار نەبوون کە کۆماری ئیسلامی بۆی دیاری کردون. ئەوان بە ناڕەزایەتی و خەباتیان چوونەتە سەڕی چارەنووس و کۆماری ئیسلامییان ڕیسوا کردوە. یەكێک لەم خانەنشینانە، بە هەواڵنێریی ئیلنای وتووە کە لە کاتی بەساڵاچووییدا ناچار بووەچەند بەرابەری دەورانی لاویکار بکات.

  کاربەدەستانی گەندەڵ کە چەند ساڵە لەگەڵ خەباتی ڕێکخراو و ئامانجداری خانەنشیناندا بەرەوڕوون، دەستیشیان داوەتە دووبەرەکی نانەوە لەنێو خانەنشیناندا. ئەوان خانەنشینەکانیان بەسەر لەشکری و کیشوەری، خانەنشینانی دابین کردنی کۆمەڵایەتی، خانەنشینانی چوون بۆ بەرەی شەڕ و نەچوو، و هیتردا دابەش کردوە. بەڵام هەڵسوڕاوانی خاوەن ئەزموونی خانەنشینان بە چالاکی تەبلیغی و ڕۆشنگەرانە هەوڵیانداوە پشتیوانی سەرجەم بەشەکانی خانەنشینان بۆلای خۆیان ڕابکێشن و کرداری پیلانگێڕانەی ڕژیم لەم بوارەدا پووچەڵ بکەنەوە.

  خەباتی خانەنشینانی دابین کردنی کۆمەڵایەتی بەشێکە لە خەباتی کرێکاری لە ئێران. ئەم خەباتە جێگای پشتیوانی هێزی کاری ئێران و ڕێکخراوە کرێکاریەکانە. سەرکوتگەرانی ڕژیم کە لە خەباتی بەرنامە بۆ داڕێژراو و یەکگرتوانەی خانەنشینان زەندەقیان چووە یان بەشێوەی وەعدە و بەڵێن و یان لە ڕێگای هێرش کردنەسەر کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەکانیان و گرتنی هەڵسوڕاوان، خانەنشینانی تێکۆشەر وادار بە بێدەنگی بکەن.

  ڕوخاندنی ئەم نیزامە گەندەڵ و کۆنەپەرستە کە بۆتە هۆی هەژاری و فەلاکەتی پیران و خانەنشینان، وڵامی خەڵکی ناڕازی و بە ملیۆن کەس لە باوکان و دایکانی ئێمەیە کە شایستەی دابین بوونی باشترین و ئەمن ترین باروخۆخن بۆ ژیان دوای تەمەنێک لە کارو زەحمەت.

PAGE   \* MERGEFORMAT 4

بابەتی پەیوەندیدار

گرنگی سیاسی- چینایەتی خەبات بۆ زیاد کرانی حەقدەست

-

ئامادە بوونی نوێنەرەنی دژی کرێکاری کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی سازمانی جیهانی کار دەبێ ڕیسوا بکرێت

-

له‌ یادی٤٠مین ساڵی ئیعدامی جینایه‌تكارانه‌ی ٥٩ لاو مێرمنداڵی شاری مه‌هاباد

-

  شەپۆلی ناڕەزایەتی و تێکۆشان، سەرەڕای زیاتربوونی توندوتیژی وەحشیانە         

-

كۆماری ئیسلامی، دوژمنی خه‌ڵك

-

  ئیستبداد، هەژاری و برسیەتی، گرانی و بێکاری، زۆربەی خەڵکی هەراسان کردوە

-