کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

خانەنشینان لە نەبەردێکی بوێرانە لە گەڵ هێزە سەرکوتگەرەکاندا

photo 2023 03 05 13 15 47 1

لە درێژەی تۆفانی قین و توڕەیی کچان و کوڕانی بەشدار لە شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیدا لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە سەرکوتگەرەکان ئێستا شاهیدی سەرهەڵدانی سەرلەنوێی بزوتنەوەی متالباتی کرێکاران، خانەنشینان و مامۆستایانین. ئەم بزوتنەوەیە لە سەر بەستێنی شۆڕش و بە کەڵک وەرگرتن لە هاوسەنگی هێزێک کە  بە تازەیی دروست بووە هێرش بەرانەتر لە پێشو دەرکەوتۆتەوە و خانەنشینانی تێکۆشەر تێیدا دەوری پێشڕەویان هەیە. ئەوان چەندین حەفتەیە دەستیان کردۆتەوە بە کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەکانیان و داواکاری سەرجەم خانەنشینانیان دەربڕیوە. ئەم ناڕازیانە لەم دەورە تازەدا بە شێوەی دیاریکراو خوازیاری چوونەسەری حقوقی دەورەی خانەنشینی، دیاریکرانی حقوق لەسەر بنەمای سەبەدی بەڕێچوون و نرخی هەڵاوسان و ئیجرای زیادبوونی ٢٥ لەسەدی حقوق لەسەر بنەمای هاوسانسازی حقوقی خانەنشینی بوون.

  ئاخرین کۆبوونەوەی خانەنشینانی تێکۆشەر ڕۆژی سێشەممە ٩ ی مانگی ڕەشەمە و لە یەکسەد و شەشەمین ڕۆژی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەکاندا بەڕێوە چوو. ئەوان لەم ڕۆژەدا بە بانگەوازی پێشوەختە لە ئوستان و شارەکانی کوردستان، ئازەربایجانی شەرقی، ئەردەبیل، قەزوین، گیلان، کرماشان، چوارمحاڵ و بەختیاری، ئیلام، یەزد، ئیسفەهان، ئەلبورز و ئوستانی مەرکەزی لە بەردەم ئیدارەکانی تەئمینی ئیجتماعی و یان ئوستانداری و فەرمانداریەکاندا کۆبوونەوە و دروشمی ناڕەزایەتیان وتەوە. بۆ نمونە خانەنشینانی توڕە لە کرماشان لە بەردەم ئوستانداری ئەم دروشمانەیان وتەوە:

  ڕەئیسی شەرمکە، مەملەکەت ڕەهاکە، وگرانی، تەوەڕوم بەلای گیانی خەڵک“. و دروشمی تایبەتی ئەوان لە مەریوان و لەبەردەم فەرمانداری ئاوا بوون:” مەجلیسی بێ درایەت، دەوڵەتی بێ کیفایەت“. لە باقی شارەکان دروشمەکان بەم شێوەیە بوون:” هەزینەکان دۆلارییە، حقوەکان ڕیاڵیە،ڕەئیسی بێ عورزە، بچۆوە بۆنێو حەوزە،هاوسانسازی مافی ڕەوای ئێمەیە،دەوڵەتی بێ کیفایەت، ئیستعفا، ئیستعفاورەئیسی درۆزن، کوا وەعدە و بەڵێنەکانت؟

  خانەنشینانی تەئمینی ئیجتماعی کیشوەری و لەشکری و خانەنشینانی باقی سندوقەکان لە تاران دیانەویست کۆببنەوە لەبەردەم بینای مەجلیس بەڵام بەرەوڕووی دیوار و هێرشی هێزە سەرکوتگەرەکان بوونەوە.

  کاناڵی تلیگڕامیتەشەکولی سینفی مامۆستایانسەبارەت بە کۆبوونەوەی خانەنشینان لەبەردەم مەجلیسی شوڕای ئیسلامی ڕایگەیاند کەڕۆژی ٩ ی ڕەشەمە خانەنشینانی تەئمینی ئیجتماعی کیشوەری و لەشکری و خانەنشینانی باقی سندوقەکان بەپێی قەراری پێشو لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانیەوە بە نیەتی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەدژی داخوازیە وڵام نەدراوەکانیان، هاتبوونە بەردەم مەجلیس بەڵام شوێنەکە پێشتر لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە داگیر کرابوو وە نەتەنیا دەوری مەجلیسیان قەدەغە کردبوو بە توندی بەریان بە کۆبوونەوەی خەڵک دەگرت، بەڵکو بە کۆنتڕۆڵکردنی خوروجیەکانی میتڕۆش، ژمارەیەک لە خەڵکیان دەستبەسەر کرد.”

  کاناڵی تێلگڕامیشوڕای خانەنشینانی ئێرانلە زمان یەکێک لە بەشدارانەوە نووسی:” نزیکەی ٥٠٠ تا ٦٠٠ کەس لە هێزە ئەمنیەتیەکان بە هەموو جۆرە کەرەسەیەکی سەرکوتەوە لە نێو میتڕۆە تا بەردەم مەجلیسیان قەدەغە کردبوو. ژمارەی مەئمورانی ئەمنیەتی ژنیش بە بەراورد بە هەمیشە زیاتر بووە و ئەمەش نیشانەی نەفرەتیانە لە ژنانی ناڕازی، فەرقیش ناکات کە ١٥ ساڵە بن یان ٧٠ سالە.”

  ئەم خانەنشینە ناڕازیە وتویەتی کە:” میتڕۆی بەهارستانیان داخست و هەر کەسێک کە گومانیان لێی هەبوایە کە خانەنشینە لێپرسینەوەیان لێ دەکرد. بەوپەڕی ڕوداریەوە پاڵیان بەخەڵکەوە دەنا کە گەلێک جار دەبووە هۆی ئەوەی کە بە زەویدا بکەون. لەحنیان زۆر سوکایەتی ئامێز و ئاوێتە بە جنێو بووە. ئەگەر کەسێک خۆراگری بکردایە سواری وەنیان دەکرد. ئەمڕۆ بۆ خانەنشینان ئەزمونێکی تر بووە. ئەزمونێک کە گەلێک پەیامی ترسی حکومەت لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەکان و بە تایبەت لە تاران تێدا بووە. ” بەپێی ئاخرین ڕاپۆرتەکان زیاتر لە سەد کەس لە خانەنشینانی ناڕازی و ژمارەیەکی نادیاری ژنانی خانەنشین لەو کۆبوونەوەیەدا گیراون.

سەرانی وەحشەتزەدەی کۆماری ئیسلامی بە توندکردنەوەی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتری توندوتیژی هەوڵ ئەدەن چەند ڕۆژ زیاتر درێژە بە حاکمیەتی پڕ لە شەرمەزاریان بدەن. هەڵسوکەوتی وەحشیانە لەگەڵ خانەنشینانی ناڕازی تەنیا بەشێکیەتی. باقی کردەوە وەحشیانەکان لە ژاراویکردنی زنجیرەیی و بەرنامە بۆ دانراوی قوتابیان، بەرخوردی قین لەدڵانە لەگەڵ بنەماڵەکانیان، گرتنی ژمارەیەک لە کرێکارانی ناڕازی لە عەسەلویە و ژمارەیەک لە کرێکارانی ناڕازی زەوبی ئاهەن دەتوانین ببینین. سەرانی داماو بە هیوان ترسی خەڵک لە سەرکوت و زیندان بژێننەوە تا شۆڕشیژن، ژیان، ئازادییان دامرکێننەوە.

شۆڕشی ژینا و بزوتنەوەی متالباتی کرێکاران و خانەنشینان و باقی چین و توێژە بێ بەشەکانی کۆمەڵ هەر چەشنە هیوایەکی کۆماری ئیسلامی بۆ مانەوەی دەکەنە بڵقی سەرئاو.