به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئوستانی گیلان به ناوی “زه‌هرا سه‌یاد دڵشاد” له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئوستان، به زۆره‌ملێ خانه‌نشین كراوه و ڕۆتبهكهی له گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی دا چه‌ند پله كه‌م كراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، دوو چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئیلام له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئوستانی ئیلام ناچار به خانه‌نشینی ئیجباری و كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕۆتبه له گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كرابوون و ئه‌مجاره‌ش “زه‌هرا سه‌یاد دڵشاد” موعلیمی چالاك و خۆشناوی گیلان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه سزا دراوه. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌ك دا، وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌و حوكمه، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سزا و ئازادی ته‌واوی موعه‌لیمانی به‌ندكراو بوو.