“لیدا ئیسماعیلی” له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی پارێزگای ئالبۆرز له‌لایه‌ن ده‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش، به‌زۆره‌ملێ خانه‌نشین كراوه.
“لیدا ئیسماعیلی” پێشتر به‌خانه‌نشینی ئیجباری مه‌حكووم كرابوو و ئه‌مجاره حوكمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دیوانی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كان پشتڕاست كراوه‌ته‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها به دوورخرانه‌وه بۆ پارێزگای هۆرمۆزگان مه‌حكووم كرابوو، به‌ڵام پاش تۆماركردنی سكاڵا له دژی ئه‌و حوكمه، سزاكه‌ی هه‌ڵوه‌شێندرا و له كۆتاییدا بۆ ئامووزش و په‌روه‌رشی ناحیه‌ی ٢ی كه‌ره‌ج دوورخرا. شایانی باسه كه پله‌ی پیشه‌یی ئه‌و چالاكه سنفیه كه‌م و له مافی ڕیزبه‌ندی بێبه‌ری كراوه.