کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خانه‌نشینكردنی ئیجباری “كه‌ریم بوستانچی” چالاكی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی ورمێ

خانه‌نشینكردنی ئیجباری كه‌ریم بوستانچی چالاكی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌ره‌وه‌رشی پارێزگای ورێ، “كه‌ریم بوستانچی” له‌ موعه‌لیمانی خۆشناوی ئه‌و شاره‌ی به‌ خانه‌نشینی ئیجباری ناچار و به‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی پله‌ی ڕیزبه‌ندی مه‌حكووم كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “كه‌ریم بوستانچی” به‌ بیانووی پشتیوانی كردن له‌ قوتابیان و ڕه‌خنه‌ی توند له‌ ده‌سه‌ڵات، هه‌وره‌ها به‌شداریكردنی له‌ ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی ورمێ له‌لایه‌ن ده‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش دا به‌ خانه‌نشینی ئیجباری ناچار و پله‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كه‌م كراوه‌ته‌وه‌‌.