له گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ساڵی ١٤٠١دا ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و هه‌روه‌ها لانیكه‌می ساڵه‌كانی خزمه‌ت بۆ خانه‌نشینی دوو ساڵ چووه‌ته سه‌رێ. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه “ڕه‌حیم زار‌ع” وته‌بێژی كۆمیسیۆنی ته‌لفیقیی گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ١٤٠١ وتوویه‌تی كه لانیكه‌می مووچه‌ی خانه‌نشینكراوانی ده‌وڵه‌ت له‌م بوودجه‌یه‌دا ٥ ملیۆن تمه‌ن دیاری كراوه. هێڵی هه‌ژاری له خۆشبینانه‌ترین لێكدانه‌وه‌كاندا ١٠ ملیۆن تمه‌ن له مانگدایه. كه‌وابوو پێنج ملیۆن تمه‌ن له مانگدا یانی ئاستی هه‌ژاریی بێ‌سنوور. سه‌رۆكی ناوه‌ندی خانه‌نشینكراوان وتوویه‌تی كه ئه‌م بڕه پاره‌یه ته‌نیا ده ڕۆژ له پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی خانه‌نشینكراوان دابین ده‌كات. كه‌وابوو سه‌رده‌می خانه‌نشینی، سه‌رده‌می ئاسایش و حه‌سانه‌وه نییه. ئه‌وان ناچارن بۆ دابینكردنی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان درێژه به كاركردن بده‌ن. ڕۆژنامه‌ی “هه‌مشه‌هری” له ڕاپۆرتێكدا له‌مباره‌وه ده‌نووسێت: “ئامارێكی ورد سه‌باره‌ت به‌وه‌یكه چه‌ند له‌سه‌د له به‌ساڵاچووان له ئێران مه‌جبوورن كار بكه‌ن، بوونی نییه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه تا له‌شاردا چاوێك له ده‌ورووبه‌رت بكه‌ی تا ئه‌وان ببینی كه چۆن به سه‌ری سپی و دستی له‌رزۆرك و چاوی كه‌م‌حوكم و هه‌نگاوی هێواشه‌وه، ده‌ستفرۆشی و موسافیركه‌شی ده‌كه‌ن و یان له كارگه چكۆله‌كاندا خه‌ریكی كرێكارین. ئه‌و پیره‌پیاو و پیره‌ژنانه به‌جۆرێك ڕۆژگار سه‌ختی لێ گرتوون كه ناچارن له‌جیات پشوودان و حه‌سانه‌وه له ماڵێ، پێ به پێی پیاوانی تر بێنه شه‌قامه‌كان و كار بكه‌ن.”
کەسانێک کە نزیک بە ٣٠ ساڵ لە ژیانی خۆیان کاریان کردووە بەڵام ئێستا لە سەردەمێکدا کە پێویستیان بە سەرەنج و ئاگالێبوونە، هەزینەی کەمەرشکێن بووەتە هۆی ئەوەیکە ڕەنگی حەسانەوە نەبینن و لە باروودۆخی نەخۆشیشدا خەریکی کار بن. مامناوەندی حقوقی خانەنشینکراوان ٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەنە و باروودۆخی ژیان و نەخۆشی بووەتە هۆی ئەوەیکە خانەنشینکراوان لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا گەلێک جار دەست بدەنە ناڕەزایەتی. خانەنشینکراوان خوازیاری وەرگرتنی حقوقی سەرووی هێڵی هەژاری و دەرمانی بێبەرامبەرن، بەڵام هەتا ئێستا هیچ کام لە خواستەکانیان جێبەجێ نەکراوە.
به پێی ئاماره‌كان له ئێران پتر له ٤ ملیۆن خانه‌نشینكراوی كیشوه‌ری و له‌شكری بوونی هه‌یه كه نیسبه‌ت به گشت جه‌معییه‌تی ئێران ڕه‌قه‌مێكی نزیك به ٥ له‌سه‌ده و یان به واتایه‌كی تر له هه‌ر ٢٠ كه‌س، یه‌ك كه‌س خانه‌نشینكراوه. ئه‌م ئاماره له‌چاو وڵاتانێك كه جه‌معییه‌تیان كه‌متر له ئێرانه به‌ڵام ئاماره‌كانیان واقعیتره و مافی كۆمه‌ڵایه‌تیی خانه‌نشینكراوان به‌پێی یاسا دابین ده‌كرێت، یه‌كجار كه‌م و گومانهه‌ڵگره. بۆ نموونه له وڵاتی بریتانیا نزیكه‌ی ١١ له‌سه‌دی جه‌معییه‌ت له ته‌مه‌نی خانه‌نشینیدا ٦٥ ساڵ بۆ سه‌ره‌وه‌ن، واته له جه‌معییه‌تی نزیك به ٦٧ ملیۆن كه‌سیی ئه‌م وڵاته له هه‌ر ٦ كه‌س، یه‌ك كه‌س خانه‌نشینكراوه. وڵاتی توركییه به جه‌معییه‌تی ٨٢ ملیۆنییه‌وه له ساڵی ٢٠١٦ واته شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ١١ ملیۆن خانه‌نشینكراوی هه‌بوو. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه جه‌معییه‌تی ئێران و توركییه و پێكهاته‌ی ته‌مه‌نی جه‌معییه‌ته‌كه‌یان جیاوازییه‌كی زۆری نییه.
له كۆماری ئیسلامی‌دا ژنانی ناوماڵ زۆر به‌ده‌گمه‌ن حقوقی خانه‌نشینیان به‌ر ده‌كه‌وێ و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ڕێژه‌ی یه‌كجار له‌سه‌رێی بێكاری به‌تایبه‌ت له‌ناو ژناندا، ئاماری واقعیی كه‌سانێك كه له ته‌مه‌نی خانه‌نشینی دان له ئاماری ده‌وڵه‌تیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نییه، ئه‌گینا چۆن ده‌بێت له ئێران له هه‌ر ٢٠ كه‌س یه‌ك كه‌س خانه‌نشینكراو بێت، به‌ڵام بۆ نموونه له وڵاتانی توركییه و بریتانیا، له هه‌ر ٦ كه‌س یه‌ك كه‌س خانه‌نشینكراو بێت!
ئەگەر ئامارێکی ورد و باوەڕپێکراو لە ژمارەی خانەنشینکراوان هەبوایە، ئەگەر ژنانێک کە خەریکی کاری ناوماڵن و یان بێکارن، ئەگەر پیاوانێک کە بە تەمەنی ٦٥ ساڵی گەیشتوون بە تەواوی لەم ئامارەدا گونجابایەن، تەنانەت ئەگەر پێکهاتەی جەمعییەتی ئێران لاوتر بوایە، نزیکەی ١٠ ملیۆن خانەنشینکراومان لە ئێران دەبوو.
لانیكه‌می حه‌قده‌ستی خانه‌نشینی چوار ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن له مانگ دایه، كه به‌پێی ئاماره‌كان هه‌زینه‌ی مه‌سكه‌نی گونجاو لانیكه‌م ٥٠ تا ٦٥ له‌سه‌دی حقوقی خانه‌نشینكراوانه و هه‌زینه‌ی خۆراك ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا نزیك به ٣٠ له‌سه‌د چووه‌ته سه‌رێ.
گرانی، ته‌وه‌رۆم، داهاتی نه‌گۆڕ و دابه‌زینی ئه‌رزشی پووڵی ئێران له لایه‌كه‌وه و گرانیی به‌رده‌وامی هه‌موو كاڵا و خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان له لایه‌كی دیكه‌وه، بووه‌ته هۆی هه‌ژاریی و گوزه‌رانی سه‌ختی به‌شێكی زۆر له خانه‌نشینكراوان و به‌ساڵاچووان.
هێندێك له مادده خۆراكییه‌كان له‌وانه ماسی له‌سه‌ر سفره‌ی خانه‌نشینكراوان نه‌ماوه و خواردنی گۆشتیش یه‌كجار كه‌م بووه‌ته‌وه. شیره‌مه‌نی و هێلكه كه خواردنی سه‌ره‌كیی به‌شی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگایه، له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی ٤٠ له‌سه‌دی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو، به‌رق، گاز، ته‌له‌فون و ئینتێرنێت لانیكه‌م ٤٠٠ هه‌زار تمه‌ن له حقوقی بنه‌ماڵه‌یه‌كی چوار كه‌سی به‌خۆیان ته‌رخان ده‌كه‌ن. زۆرێك له خانه‌نشینكراوان پاش ٣٠ ساڵ كار، له ته‌مه‌نی ٦٠ ساڵیدا ناچارن بۆ دابین كردنی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان، وه‌شوێن پیشه‌یه‌كی نوێ بكه‌ون و یان هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تی زیاتر ته‌حه‌مول بكه‌ن. خانه‌نشینكراوان له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتی ئابووری، ڕووحی و بنه‌ماڵه‌یی فراوان به‌ره‌وڕوون. دابینكردنی هه‌زینه‌ی منداڵانێك كه هێشتا سه‌ربه‌خۆ ناژین، دابینكردنی هه‌زینه‌ی خوێندن و هاوسه‌رگیریی ڕۆڵه‌كانیان، حقوقی نه‌گۆڕ و دابه‌زینی ئه‌رزشی پووڵی ئێران ته‌نیا چه‌ند نموونه له‌م كێشانه‌ن.
كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی دیكه‌ی خانه‌نشینكراوان گرانیی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ده‌رمان و خزمه‌تگوازریی پزیشكییه، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن كه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی گه‌وره و چكۆله‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌ره‌وڕوون. خانه‌نشینكراوان ئه‌گه‌ر شانسیان بێت و نه‌خۆشییه‌كی جیددی و پڕهه‌زینه‌یان نه‌بێت ترس و نیگه‌رانییان كه‌متره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌زینه‌ی ده‌رمانه‌كه‌یان له‌سه‌رێ بێت و له خزمه‌تگوزاریی ده‌وڵه‌تیش بێبه‌ری بن، به‌داخه‌وه مه‌رگی پێشوه‌خت و یان هه‌ژاریی بێ‌سنوور چاوه‌ڕوانیان ده‌كات.
ڕێژه‌ی له‌سه‌رێی بێكاری له‌ناو لاوان و ته‌نانه‌ت لاوانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕووحی و ماڵیی توێژی كه‌م داهاتی خانه‌نشینكراوانه. لاوانێك كه ناچارن له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان له ماڵێ‌دا بمێننه‌وه و به‌هۆی بێكارییه‌وه ئیمكانی ژیانی سه‌ربه‌خۆ و هاوبه‌شیان نییه.
شێوازی هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچووان، منداڵان، ژنان و كه‌م ئه‌ندامان له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا یه‌كێك له پێوه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئاستی ئینسانی و دیمۆكراتیك بوونی ئه‌و سیستمه سیاسییه و یه‌كێك له پێوانه گرینگه‌كانی مافی ئینسانه له‌ئاستی كۆمه‌ڵگادا كه حكوومه‌تی ئیسلامی له هه‌موو ئه‌م بوارانه‌دا یه‌كێك له كۆنه‌په‌رستترین و گه‌نده‌ڵترین سیستمه سیاسییه‌كانه له‌ئاستی جیهاندا. خانه‌نشینكراوان مافی خۆیانه كه پاش ساڵانێكی دوورودرێژ كار و ڕه‌نج، له ئه‌منییه‌ت و ڕه‌فاهدا بژین و نیگه‌رانی دابینكردنی ده‌رمان و خواردن و سه‌رپه‌نای گونجاو نه‌بن.