ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گوڵانی ١٤٠٣، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی ئیتالیا، سویس و ئاڵمان دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له “تووماج ساڵحی” و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی سزای ئێعدام له ئێران زیاد بكه‌ن و سپای پاسداران بخه‌نه نێو لیستی تیرۆریسمی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه.