کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

حیمایه‌تی به‌ندكراوانی كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی

حیمایه‌تی به‌ندكراوانی كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام له‌ شه‌ریفه

به‌ندكراوانی كارزای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام هاوكات له‌گه‌ڵ ٢٤مین حه‌فته‌ی مانگرتن له‌ خواردن، وێڕای ئیدانه‌كردنی سزای ئێعدامی شه‌ریف محه‌ممه‌دی، سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ئێعدامه‌كان هۆشداریان دا و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ بوون.

به‌ندكراوانی كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام له‌ په‌یامه‌كه‌یاندا داویان له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه‌ تاكوو بۆ پشتیوانی له‌ به‌ندكراوانی سیاسی هه‌ڵوێست بگرن و به‌ چالاك بوونیان هه‌نگاو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام له‌ ئێران هه‌ڵ بگرن.