کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

حیمایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان و ئێران له‌ “تووماج ساڵحی”

ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گوڵانی ١٤٠٣، ئه‌نجومه‌نه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان، هه‌رسین، كرماشانی، خووزستان و فارس له‌ چه‌ند به‌یاننامه‌ی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له‌ تووماج ساڵحی ڕاگه‌یاند.

فه‌رهه‌نگیانی كوردستان و ئێران وێڕای سه‌ره‌نجدان به‌ دادگاییكردنی نادادپه‌روه‌رانه‌ی تووماج و په‌روه‌نده‌سازی بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌، سه‌پاندنی سزای ئێعدامیان به‌سه‌ر ناوبراو به‌ توندی مه‌حكووم كرد. فه‌رهه‌نگیان له‌ به‌یاننامه‌كانیاندا ڕایانگه‌یاند: به‌ سه‌ركوت، ده‌ستبه‌سه‌ركردن، ئێعدام و ئه‌شكه‌نجه ناتوانن ده‌نگی ئازادیخوازی و مافخوازی خه‌ڵكی ئێران كپ بكه‌ن و ده‌نگی هونه‌ر، ژن، ژیان و ئازادی كپ ناكرێت به‌ڵكوو گه‌رووه‌كان یه‌ك ده‌گرن و به‌هێزتر له‌ پێشوو هاوار ده‌كه‌ن. فه‌رهه‌نگیانی كوردستان و ئێران له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كانیاندا خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی “تووماج ساڵحی” و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

-

ڕیزگرتن له‌ یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد له‌ ئه‌راك

-

خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌داری تاران

-