کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

“حکوومەتی منداڵکوژمان ناوێت، ناوێت!”

20221102 untitled 2 pngbb6190 image

دوێنێ ساڵیادی گیانبەختکردنی نیکا شەکرەمی، تازەلاوی تەمەن ١٧ ساڵ و لە دایکبووی شاری خوڕەماباد بوو، کە بەدەستی بەکرێگیراوانی جینایەتکاری ڕژیمی ئیسلامی بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا. ئەم کچە بوێر و چالاکە، منداڵێکی کرێکار بوو کە هاوکات لە هونەرستانی تاران دەرسی خوێندووە. بەهۆی ئەو بوێرییە کەم وێنەیەی کە ڕۆژی ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ لە بلواری کەشاوەرز بە سووتاندنی سەرپۆشەکەی و وتنەوەی دروشمی دژە حکوومەتی و تێکهەڵچوون لەگەڵ مەئموورەکان، لەخۆی نیشاندابوو، بوو بە یەکێک لە منداڵە کاریگەرە گیانبەختکردووەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادی“. بەکرێگیراوەکان هەر ئەو شەوە ڕفاندیان و بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی دڕندانەوە گیانی ئازیزیان لێ سەند، بەڵام یاد و ناوی ئەو و ئەو ٧٠ منداڵەی دیکە کە بە فەرمانی فەرماندە باڵاکان و بە دەستی مەئموورە سەرکوتگەرەکان گیانیان لەدەستداوە، نازناوی پڕ لە شەرمەزاریی منداڵکوژیان لە مێژووی بەرپرسان و دارودەستەی ڕژیم و ئیسلامی سیاسی جەلادپەروەردا تۆمارکرد. ئەم ڕێژەیە لە کوشتنی منداڵان نەک هەر لە ئێران بەڵکوو لە ئاستی جیهاندا ڕووداوێکی بێ وێنەیە. جگە لەوەش لە نێوان ساڵەکانی ١٣٦٠ بۆ ١٣٦٧ زیاتر لە ١٢٦ کچ و کوڕی تەمەن ١٨ ساڵ و کەمتر لە ١٨ ساڵ لەسێدارە دران. بەر لە کوشتنی منداڵان لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ساڵی ١٤٠١، جینایەتکارانی ڕێژیم لە کاتی قەتڵە زنجیرەییەکان و ئاخێزەکانی ساڵی ١٣٨٨، بەفرانباری ٩٦ و خەزەڵوەری ٩٨یشدا ژمارەیەک منداڵیان کوشت کە کارەساتترینیان کوشتنی منداڵان لە ئاخێزی ساڵی ١٣٩٨دا بوو. لەو ساڵەدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی سەرەڕای شاردنەوەی زانیارییەکان لەلایەن حکوومەتی ئیسلامییەوە، توانی ناوی ٢٣ منداڵی کوژراوی خوار ١٨ ساڵ تەمەن تۆمار بکات. هەڵبەت بێگومان ئەمانە سەرجەمی کوژراوەکانی خەزەڵوەری ٩٨ نین.

منداڵان، ئەم جگەرگۆشانەی دایک و باوكەکان، خاوەنی جێگە و پێگەیەکی تایبەتن لەناو کۆمەڵگا و لەلای جەماوەر، لەبەرئەوەی کە بەردەوامی نەوە و ژیان بەستراوەتەوە بە بوونی ئەوانەوە. کوشتاری بێوێنەی زیاتر لە ٧٠ منداڵ لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا، هەم لەسەر پەرەسەندنی ڕق و بێزاریی خەڵکی ناڕازی لە دژی ڕژیم و بەردەوامبوونی خەبات کاریگەری هەبوو، هەم لە دەرەوەی وڵاتیش ڕژیمی ئیسلامی لەلای بیروڕای گشتی جیهان زیاتر ڕسوا کرد. ئەو وێنە و ویدیۆیانەی کە لە نیکا و سارینا و دواتریش کیان پیرفەلەک و منداڵە گیانبەختکردووەکانی تر بڵاوکرانەوە، هاوسۆزییەکی بێ وێنەی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی دروستکرد و هەمووانی بەرەو یەک داواکاریی گشتی لە حکوومەت واتەناڕازیانی بێ چەک مەکووژە و منداڵان هەرگیز مەکووژەپاڵپێوەنا. بەڵام بە کردەوە شتێکی تر ڕوویدا، ژمارەیەکی زۆر منداڵ کوژران و هەر لەم پێوەندییەدا دروشمیمەرگ بۆ حکوومەتی منداڵکوژوحکوومەتی منداڵکوژمان ناوێت، ناوێت!” لە ئاکسیۆنەکاندا بوو بە دروشمێکی جەماوەریی و لە خۆپیشاندانەکانی دەرەوەشدا ڕەنگدانەوەی هەبوو. جگە لەو منداڵانەی کە لە شۆڕشەکەدا گیانیان بەختکرد، زۆرێک لە منداڵانیش بە فەرمانی ڕاستەوخۆی فەرماندەکان و لایەن بەکرێگیراوانەوە بریندار و کەمئەندام کران. هەروەها لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی ساڵی ١٤٠١یشدا ژمارەیەکی زۆر منداڵ دەستبەسەرکران و ئەشکەنجەیان کردن کە ژمارەکەیان نادیارە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاوکراوەتەوە، سەرپێچیکردنەکانی مەئمووران لە فەرمانی فەرماندەکانیان، زیاتر پەیوەندی بە فەرمانی تەقەکردن لە منداڵان، بەتایبەتی لە منداڵانی کچ، بووە.

کۆماری ئیسلامی لە ڕووی منداڵکوژییەوە هاوتای حکوومەتی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیلە. ئەرتەشی ئیسرائیل لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بۆتەهۆی کووژرانی دەیان منداڵی فەلەستینی. کۆماری ئیسلامیش لە ماوەی زیاتر لە ٤٤ ساڵ تەمەنیدا بەردەوام نەیارانی خۆی کوشتووە. لە ئاکامی ئەو جینایەتانەدا هەموو ڕۆژ و هەفتە و مانگ و ساڵێک ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی یەکێک لە قوربانیانی دەستی ڕێژیمە. ٢٥ی خەرمانان ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی ژینا (مەهسا) ئەمینی بوو، کە لەرزی خستبووە گیانی بەرپرسانی جینایەتکاری ڕژیمەوە. بەرپرسانی ڕژیم و بەکرێگیراوەکانی لە چەند مانگی ڕابردوودا بە شێوەیەکی وەحشیانە کرێکاران، دادخوازان، خوێندکاران، ژنان و خەباتکارانیان لە کوردستان و بەلوچستان و هەروەها چالاکانی مافی مرۆڤ و ژینگەپارێزیان خستبووە ژێ زەخت و گوشارەوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە ئەگەری بەڕێوەچوونی هەر چەشنە چالاکییەک لەو ڕۆژەدا. ئەوان وەک ڕیزی دژە شۆڕش لەگەڵ خۆپیشاندەران و خەباتکاران و شۆڕشگێڕان بەرەوڕوو بوونەوە. بەڵام خەڵکی ناڕازی و خەباتکار لە سەرجەم شارەکانی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە شارەکانی دیکە بە بەڕێوەبردنی مانگرتنی گشتیی سەرکەوتووانە و هەروەها کۆمەڵێک ئاکسیۆن و ناڕەزایەتی تر، ڕیژمیان لەگەڵ شکستێکی سەرشۆڕانە بەرەوڕوو کردەوە.خەباتگێڕانی جەسوور و قارەمان ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان نیشانیاندا کە خوێنی ژینا و نیکاکان، نەک هەر بەفیڕۆ نەچووە، بەڵکوو شۆڕشی بەهێزتر کردووە.