کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

حکوومەتی ئیسلامی و پەرەسەندنی ڕۆژبەڕۆژ زیاتری نائەمنی بۆ خەڵک

photo 2022 06 09 10 00 28

سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممەی ئەم حەوتووە خامەنەیی لە ڕێوڕەسمێکی هاوبەشی خوێندکاریی دانشگای ئەفسەریی هێزە چەکدارەکاندا ئاماژەی بە بابەتی نائەمنی لە ئێران کرد و بوونی ئەمنییەتی لە ئێران وەک یەکێک لە دەستکەوتە گرینگەکانی کۆماری ئیسلامی نرخاند. ناوبراو لە وڵام بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لەهەمبەر دابینکردنی کار، نان، دەوا و دەرمان، ئاو و هەوای پاک و  تەندرووست، مووچەی خانەنشینکراوان و موعەلیمان، دانی حەقدەستی کرێکاران لە کاتی خۆیدا و لەگەڵ ئەوەشدا سەرکوتی بەردەوام و ناردنی لات و چەقۆکێشە ئیسلامییەکان بۆ تێکدان و ئاڵۆزکردنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، هەبوونی ئەمنییەت لەسایەی دەسەڵاتی نیزامیدا بەچاوی خەڵکدا دەداتەوە.

خامەنەیی بارودۆخی نائەمنی سووریە و یەمەن و عێراق وەک نموونە دەهێنێتەوە و ئیدیعا دەکات کە خەڵک دەبێ شوکرانەبژێر بن لەبەر ئەوەی ئەمنییەتیان هەیە و ئیتر پێویست ناکات لەسەر گەیشتن بە داواکارییەکانیان پێداگری بکەن.

بەڵام حەقیقەتی ئاشکرا ئەوەیە کە پاش چواردەیە دەسەڵاتدارییەتی حکوومەتی کارەساتباری ئیسلامی لە ئێران، ئەوەی کە بوونی نەبێت ئەمنییەتە. ڕۆژ نييە لە زەوی و ئاسمانەوە کارەساتێکی نوێ بەرۆکی خەڵک نەگرێت. هەر دوێکە بوو کە قەتاری مەشهەد بۆ ڕەشت، تووشی ڕووداو هاتوو و بەدەیان کەس کوژران و برینداربوون. ڕێگاوبانەکان بوون بە قەتڵگا و ڕۆژانە بەدەیان کەس گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن. لە بەلوچستان و لەکاتی هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ئاوی خواردنەوەی گونجاو بۆ خەڵکی بێبەش، منداڵان لە چۆمدا دەخنکێن. لە کوردستان ڕۆژ نییە کۆڵبەران نەکەونەبەر ئەزییەت و ئازاری مەئمووران و یان نەکوژرێن. تووندوتیژی لەشارەکان گەلێک پەرەی سەندووە و ڕێژەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی تێکهەڵچوون و برینداربوون بە چەقۆ و قەممە سەردانی بەشی فریاگوزاری خێرای نەخۆشخانەکان دەکەن، بۆتە گرفتێکی گەورە بۆ بەشی دەرمانی.

بەڕۆژی ڕووناک و لە جەرگەی شاری تاراندا و بەشێوەی فیلمەهالیوودەکانپاشەکەوتی بانکی و ئەمانەتییەکانی خەڵک بە کەرەسەی پێشکەوتوو تاڵان دەکرێ و ئەو پۆلیس و دام و دەزگایەی کە لە سەرکوتکردنی خەڵکدا داستانێکیان هەیە، لەئاست بەرزبوونەوەی هەر ڕۆژەی ڕووداوی دزی چەکدارانەدا داماو و بێ دەسەڵاتن.

نیزامێکی کە بۆخۆی هۆکاری نائەمنکردنی گەلێک لە وڵاتانی ناوچەکەیە و لە بەرەپێدان بە تیرۆریسمی ئیسلامی و تێکدان و زەوتکردنی ئەمنییەت لە خەڵکی وڵاتانی تر، لەسەرەوەی هەموو وڵاتەکانی جیهاندایە، ئێستا ئیتر تەنانەت توانایی دابینکردنی ئەمنییەت بۆ فەرماندەکان و ناوەندە هەستیار و گرینگەکانی خۆی لە ناوخۆی وڵاتیشدا نییە و هەرجار ناجارێک لەگەڵ خراپکاری، تەقینەوە یان کوژرانی بەرپرسە گرینگەکانی لە شەقام و شوێنی کارەکانیاندا بەرەوڕووە.

رێژەی مامناوەندی مردن بەشێوەیەکی گشتی، وێنەیەکی کارەساتبار، لەوەی کە لە ئێران دەگوزەرێت دەخاتەڕوو: مردن بەهۆی پیسبوونی هەوا، بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، بەهۆی ئەو ڕووداوە سروشتییانەی کە شیاوی پێشگرتنن، مردنی منداڵان بەهۆی بەدخۆراکی و کێشەی دەوا و دەرمان، مردن بەهۆی کڕۆنا و بەهۆکاری خاوبەڕێوەچوونی پڕۆسەی واکسیناسیۆن و دووپاتبوونەوەی هەر ڕۆژەی مردنی ئینسانەکان، بەجۆرێک ئاسایی بۆتەوە، وەک بڵێی هەمووی ئەمانە ڕووداوی بچووک و کەم بایەخن و خەڵک بە دووپاتبوونەوەیان عادەتی کردووە. لەم نێوەندەدا دڵتەزێنترینی ئەو مردن و گیانلەدەستدانانەی کە گەلێک چاوەڕوان نەکراو و ناخ هەژێنن، بریتییە لە مردن و گیانلەدەستدان لە ڕێگاوبانەکاندا.

لەشارەکاندا گەلێک گیان بەهۆی نەبوونی پرد و تونێل بۆ پەڕینەوەی پیادە و لەزۆر شوێنیش بەهۆی کەمی سەرەتاییترین خزمەتگوزاری وەک چرای ڕێنمایی، هێڵکاری شەقامەکان، تابلۆی هێماکانی شۆفیریی و هیترلەدەستچوون، کە بە سانایی پێشبینیکراو بوون.

ئەمنییەت بەشێوەیەکی گشتی لەهیچ بوارێکی ژیانی خەلکدا بوونی نەماوە: زەوتکردنیئەمنییەتیپیشەییلەکرێکاران،زەوتکردنیئەمنییەتلەکۆمۆنیستەکانومرۆڤەسیکۆلارەکان،لەوژنەئازادیخوازانەیکەملکەچییاسایکۆنەپەرستانەیڕژیمنابن،زەوتکردنیئەمنییەتلەپەیڕەوانیهەرچەشنەئایینومەزهەبێکیکەلەگەڵئیسلامیشیعەوئەویشلەچەشنیدوازدەئیمامییەکەی،جیاوازیهەبێت،

تێکدان و زەوتکردنی ئەمنییەتی شوێنی ژیانی خەڵک و هەروەها کۆڵبەرێکی کە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانێکی بە مانای واقیعی کەلیمەمەمرە و مەژیبۆ بنەماڵەکەی، لە شاخ و هەڵدێرەکان و بەبارێکی قورس و تاقەت پروکێنەوە بە بەروپیری مەرگەوە دەچێت، ئەمانە و زۆر شتی تر نموونەگەلێکی ڕوون و ئاشکران لە زەوتکردنی ئەمنییەت لە ژیانی خەڵکدا.

خامەنەیی کە ئێستا شانازی ئەوە بەخۆیەوە دەکات کە گۆیا ئێرانی بۆ دانیشتوانەکەی کردۆتە شوێنێکی ئەمن، بۆخۆی و ڕژێمەکەی بەدەیان جۆر هۆکارن بۆ مردن و گیانلەدەستدانی خەڵک لە ڕێگاوبانەکان، لە دابین نەکردنی ناوەندە دەرمانی و نەخۆشخانەکان و دابین نەکردنی واکیسیناسیۆنی کڕۆنا. ئەم ڕژیمە بەرپرسی ڕاستەوخۆی لانیکەم پتر لە شەش ساڵ لە درێژەی هەشت ساڵ شەڕی ئێران و عێراق و ئەو گشتە ماڵوێرانی و زەرەر و زیانە گیانی و ماڵییانەیە کە بەسەر خەڵکی ئەم وڵاتەدا هات. چەندین ساڵە جلگە لەو بوودجە زۆر و زەوەندەی کە کۆماری ئیسلامی لەشەڕی سووریەدا خەرجی دەکات، بە هەزاران بنەماڵەی ئێرانی و ئەفغانستانی بەهۆی لەدەستچوونی جگەرگۆشەکانیان لە مەیدانەکانی ئەو شەڕەدا، داغدار کردووە. واقعییەت ئەوەیە کە ئەمنییەتی پایەدار بۆ خەڵک، تەنیا لە ئەگەری ڕزگاربوون لە دەست ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، مسۆگەر دەبێت.