کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

حکومەتی ئیسلامی و فرۆشتنی وڵات

رۆژی سێشەممە ١٢ ی مانگی گوڵانسەجاد پادام، مودیر کوللی بیمە کۆمەڵایەتیەکانی وەزاڕەتی کار لە وتوێژێکدا لەگەڵنه‌وه‌دی ئابوورییەکێک لە سایتەکانی نزیک لە ڕژیم وتویەتی:” ڕەنگە ئێمەش وەک یۆنان کە بۆ داخوازی خانەنشینان نزیکەی ١٠٠ جەزیرەی فرۆشت، ناچار بین کیش و قشم بفرۆشین“. ئەو هەروەها وتویەتی کە:” تەنانەت ئەگەر ٣ ملیۆن بەرمیل نەوتیش بە بێ گەمارۆ بفرۆشین دیسانیش ناتوانین قەیرانی خانەنشینانی پێ چارەسەر بکەین.” لەم نێوانەداسەوڵەت موڕتەزەویوەزیری کار و ڕیفاهی کۆمەڵایەتی، رۆژی سێشەممە لە کاردانەوە بە ناڕەزایەتیە کرێکاریەکان سەبارەت بە گرفتی بەڕێچوون و حەقدەستی کەم بە ڕووداریەوە وتی:” کرێکاران ئەگەر قەناعەت بکەن، بەم ئاستەش لە حقوق و داهاتەوە دەتوانن ژیانێکی ئابڕومەندانە و باشیان هەبێت.”

  حاکمانی کۆنەپەرست و گەندەڵ کە نەیارانی خۆیان و بەتایبەت خەڵکی کوردستان بە جودایی خوازی تاوانبار دەکەن، خۆیان بە ڕۆژی ڕوون ئاوا بەبێ شەرم و شکۆ باس لە فرۆشتنی قیشم و کیش دەکەن و کرێکاران بانگهێشت دەکەن بۆ قەناعەت و دان بەخۆدا گرتن. هەڵبەت ئەوەی کەسەجاد پادامی سەبارەت بە فرۆشتنی  کیش و قشم وتویەتی لە ناوەرۆکی ڕاستەقینەی خۆیدا قسەیەکی تازە نییە. کۆماری ئیسلامی لەوەبەریش بە کردەوە بەشێک لە دەریا و کانەکانی بە دەوڵەتانی ڕوسیە و چین فرۆشتبوو.

  بەڵێ، ڕژیمێک کە سەرمایەی وڵات تاڵان و سەرفی سەرکوت لە نێوخۆدا و تیرۆریزم لە دەرەوەی دەکات، هەر ئەو ڕژیمەیە کە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ چەند تاڵ مووی ژنان و داسەپاندنی حیجابی ئیجباری، بۆ پەرەدان بە خورافاتی مەزهەبی و پەرەدان بە شیعەگەری، بە ملیارد دۆلار خەرج دەکات. ئەم ڕژیمە هەزینەی یەک ملیۆن کەس لە هێزەکانی سپا، بەسیج، پۆلیس، ئەڕتەش و هێزە ئەمنیەتیەکانی دابین دەکات. هەزینەی هێزە تیرۆریستی و نیابەتیە ئیسلامیەکانی لە چەندین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان لە ئه‌ستۆیە و ئەیدەن. هەزینەی نزیکەی نیو ملیۆن ئاخوند، ئیمام جومعە، تەلەبە، ناوەندە مەزهەبیەکان، ڕەوزەخوێنەکان، تۆڕەکانی مزگەوت و حسەینیەکان بە سەروەتی گشتی بێ کێشە دابین دەکات، بە ملیارد دۆلار سەرفی دەنگ و ڕەنگی ئیسلامی و باقی دەزگا تەبلیغاتیەکانی دەکات، لە گشت ئەم بوارانەدا باسیک لە فرۆشتنی بەشێک لە وڵات لە ئارادا نییە. بەڵام کاتێک نۆبە دەگاتە خانەنشینان، کرێکاران، مامۆستایان، پەرستاران و باقی چین و توێژە زەحمەتکێشەکان دەکەونە بیری فرۆشتنی قشم و کیش وقەناعەتی کرێکارانەوە. بەوپەڕی ڕودارییەوە دەڵێن ئەگەر ڕۆژێ ٣ ملیۆن بەرمیل نەوتیش بفرۆشن، ناتوانن حقوقی خانەنشینان دابین بکەن. ئەو خانەنشینانەی کە تەمەنێک کاریان کردوە و زەحمەتیان کێشاوە. ئەو ئینسانە بە تەمەن و شەریفانەی کە دەبێ بەڕێز و ئیحتیڕامەوە بژین. بەڵام دانی حقوقی ناکافی و کەمی ئەوانیش بەرەوڕووی کەمتەرخەمی حکومەتی ئیسلامی دەبێتەوە.

چل و چوار ساڵە هەموو سەرچاوە داراییەکانی وڵات سەرفی سەرکوت، سوکایەتی و بێ ماف کردنی خەڵک دەکەن، کەمترین هەزینەی مومکینیان بۆ بێهداشت، ئاموزش، ژینگە، دەرمان و ڕیفاهی خەڵک تەرخان کردوە. ئێستا وەزیری کاری حکومەت لە ڕۆژی کرێکاردا، کرێکاران بۆ قەناعەت و سازان لەگەڵ هەژاری و بێبەشی بانگهێشت دەکەن. ئێوە کە لە زیاتر لە چوار دەیەدا هەموو ئەوی کە شیاوی فرۆشتن بووە فرۆشتوە و سەرفی سەرکوت و تیرۆرتان کرد، چۆن بووە کە بۆ دابینکردنی هەزینەکانیان ناچار بە فرۆشتنی قشم و کیش نەبوون، بەڵام ئێستا بۆ دابینکردنی حقوقی کەمتر لە دو ملیۆن کەس لە خانەنشینانی ژێر چەتری سازمانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی ناچار بە فرۆشتنی ئەو شوێنانەن؟ بێ گومان ئێوەی زەرو سفەت ئەگەر نیوەی وڵاتیش بفرۆشن قادر و مایل بە دابینکردنی مافەکانی خەڵک نین و نابن. خەڵکی شەریف و ئازادیخواز، خانەنشینان، مامۆستایان، کرێکاران، خەڵکی تێکوشەری کوردستان، کەمینە نەتەوەیی و مەزهەبیەکان، ژنان و لاوان بە خەبات و یەکێتی و یەکگرتویی زیاتریان کۆتایی بە تەمەنی حکومەتی ئیسلامی دێنن و مافە پێشێل کراوەکانیان بە هێزی لەبن نەهاتوی خۆیان دەستەبەر دەکەن.

PAGE   \* MERGEFORMAT 3

بابەتی پەیوەندیدار

گرنگی سیاسی- چینایەتی خەبات بۆ زیاد کرانی حەقدەست

-

ئامادە بوونی نوێنەرەنی دژی کرێکاری کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی سازمانی جیهانی کار دەبێ ڕیسوا بکرێت

-

له‌ یادی٤٠مین ساڵی ئیعدامی جینایه‌تكارانه‌ی ٥٩ لاو مێرمنداڵی شاری مه‌هاباد

-

  شەپۆلی ناڕەزایەتی و تێکۆشان، سەرەڕای زیاتربوونی توندوتیژی وەحشیانە         

-

كۆماری ئیسلامی، دوژمنی خه‌ڵك

-

  ئیستبداد، هەژاری و برسیەتی، گرانی و بێکاری، زۆربەی خەڵکی هەراسان کردوە

-