بزووتنه‌وه‌ی ژینگه‌پارێزی”هه‌ینییه‌كان بۆ داهاتوو” ڕۆژی هه‌ینی ٥ مانگی گوڵان، یه‌كه‌م ناڕه‌زایه‌تیی خۆی به شێوه‌ی ئانلاین به‌ڕێوه‌برد.
به‌م مه‌به‌سته له زیاتر له ١٠٠ وڵاتی جیهان، حه‌ره‌كه‌تی ناڕه‌زایه‌تیی ئانلاین بۆ پاراستنی ژینگه و پێش‌گرتن به گۆڕینی كه‌شوهه‌وا، به‌رنامه‌ڕێژی كراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌هۆی قه‌یرانی كۆرۆنا، ڕێگه‌ی به هیچ خۆپیشاندانێكی خیابانی نادرێت. نوێنه‌رانی گرووپه جۆراوجۆره‌كان له بواره‌كانی سیاسه‌ت، زانست و كلتوور له ڕێگه‌ی یۆتیۆب و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به نیشان دانی وێنه و پووستێر ئێعتڕازی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان نیشان داوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، بزووتنه‌وه‌ی ژینگه‌پارێزی “هه‌ینییه‌كان بۆ داهاتوو” له لایه‌ن خوێندكاری سۆئێدی “گێرتا تۆنبێرگ” خراوه‌ته‌ڕێ و ناوبراو به ڕێكخستنی مانگترتنێكی چه‌ندین حه‌فته‌یه له مه‌دره‌سه‌كان، سه‌رنجی بیروڕای گشتیی له زۆربه‌ی وڵاته‌كان به‌ره‌و ته‌وه‌ری گۆڕنی كه‌شوهه‌وا ڕاكێشاوه.