بێ ڕه‌ونه‌ق بوونی بازاڕی شانۆی “هه‌ڵبژاردنه‌كان” سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ڕژیمی ئیسلامی بۆ گه‌رم كردنی ته‌نووره‌كه‌ی، به‌رده‌وام نیگه‌رانیی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م شانۆیه بووه له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی‌دا. باڵ و داروده‌سته جۆراوجۆره‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات له‌مباره‌وه یه‌كده‌نگن. ئه‌وان ده‌زانن كه له‌گه‌ڵ هاتنه خواره‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵك له‌م شانۆیه‌دا، نه ته‌نیا ڕه‌وایی سیاسیی سه‌رۆك كۆماری، به‌ڵكوو ڕه‌وایی سیاسی گشت ڕژیمی ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه. نیشانه‌كان و ڕاپرسییه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه نیگه‌رانی سه‌رانی ڕژیم له‌م بابه‌ته‌وه واقعییه و خه‌ڵك هیچ بایه‌خێك به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م شانۆیه ناده‌ن. ئه‌م حه‌قیقه‌ته وته‌بێژی شۆرای نیگه‌هبانی ناچار كردووه تا له ئه‌ساسه‌وه حاشا له كاریگه‌ری نه‌رێنیی ڕێژه‌ی كه‌می به‌شداری كردن له‌سه‌ر ڕه‌وایی یاسایی ڕژیم بكات. “عه‌باسعه‌لی كهدخودایی” وتوویه‌تی كه: “له بواری ده‌ستووری و یاساییه‌وه، ئاستی لهخوارێی به‌شداری كردن بۆ ئیعتبار و ڕه‌وایی هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كی یاسایی درووست ناكات”.
هه‌ڵبه‌ت ڕژیمێك كه به زه‌بری فریو و سه‌ركوت خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پاندووه، له بنه‌ڕه‌ته‌وه مافی خه‌ڵكی زه‌وت كردووه و هه‌ربۆیه “كێشه‌ی یاسایی”شی نییه. به‌ڵام سه‌رانی ڕژیم كه ئه‌مڕۆ خۆیان له وه‌ده‌ستهێنانی مه‌شرووعییه‌ت له ڕێگه‌ی ده‌نگی خه‌ڵكه‌وه بێ نیاز ده‌بینن، له‌بیریان چووه‌ته‌وه كه ساڵ و ورده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌ها بۆچوونێكیان نه‌بوو.
پاش به‌ڕێوه‌چوونی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌وره‌ی یازده‌هه‌می مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی كه تێیدا خوارترین ئاستی به‌شداری كردنی خه‌ڵك تۆمار كرا، زۆرێك له‌ناو بازنه‌ی ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا، ڕیاكارانه ئه‌و بابه‌ته‌یان “تۆرانی خه‌ڵك له سندووقی ده‌نگدان” وه‌سف كرد. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناسینی ڕیشه‌ی هۆكاره‌كانی “ئه‌م تۆرانه” ببووه باسی سه‌ره‌كیی مه‌حفه‌له‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات.
ئه‌مڕۆش سه‌ردێڕی ڕۆژنامه دوور و نزیكه‌كان، به ڕژیمی نیشان ده‌ده‌ن كه چلۆن سه‌ره‌ڕای وته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری شۆرای نیگه‌هبان هه‌م باڵی ده‌وڵه‌ت و هه‌م باڵی شۆرای نیگه‌هبان و سپا و هیتر، به فریوكاری و شێوازه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه به جۆرێك له داڕمانی یه‌كجاری ئه‌م “ڕه‌وایی”ه له شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ڕێگری بكه‌ن.
ڕۆژنامه‌كانی سه‌ربه لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌ت به “هه‌واڵی خۆش له ویینهوه به‌ڕێوه‌یه” پڕ بوونه‌ته‌وه و یان ڕووحانی له هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌تدا ڕایگه‌یاندووه كه “ده‌وڵه‌تی دڵخوازی له وییه‌ن پشتی ئه‌مریكای شكاندووه” و “كۆتایی وتووێژه‌كان، سه‌ركه‌وتنی میلله‌تی ئێران” ناو لێده‌بات. ڕۆژنامه‌كانی لایه‌نی دووهه‌میش ده‌نووسن: “كێشه‌ی ئابووریی ئێستا ته‌نیا له نابه‌رپرس بوونی دهوڵهتییهكانهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت” و گۆیا به گۆڕینی ده‌وڵه‌ت، ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك خۆش ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌مجۆره ته‌بلیغات و خۆفریودان و واده و به‌ڵێنییانه، كه‌م مایهتر له‌وه‌ن كه خه‌ڵك به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان ڕابكێشن. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌یكه گرینگه ئه‌و واقعییه‌ته‌یه كه هه‌ر دووی ئه‌م لایه‌نانه ڕایانگه‌یاندووه كه بێ مه‌یلی و ساردوسڕیی خه‌ڵك بۆ به‌شداری كردن له شانۆیه‌ك كه قه‌راره له مانگی جۆزه‌ردانی ١٤٠٠دا به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مجاره‌یان له پانتاییه‌كی به‌رینتردا دووپات ده‌بێته‌وه.
هه‌موو هه‌را و هوریاكان و هه‌ڵپڕژان به‌یه‌كتری له‌م ڕۆژانه‌دا به‌شێك له‌و نومایشهیه كه به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێكیان خستووه تا بایكۆتێك كه پێشبینیی ده‌كه‌ن، لانیكه‌م كه‌متر له‌چاو بدات و ڕێگایه‌كی باریك به‌ره‌و ئه‌و ئیدیعایانه‌ی كه قه‌راره له سبه‌ینێی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌رخواردی ده‌زگا تهبلیغاتییهكانیانی بده‌ن، بهێڵنه‌وه. ئه‌وه‌یكه كێ له سبه‌ینێی ئه‌م شانۆیه‌دا سه‌ر له سندووقه‌كانی ده‌نگدان دێنێته ده‌ر، له ڕوانگه‌ی خه‌ڵكه‌وه هیچ بایه‌خێكی نییه. لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، پێشتر له‌مباره‌وه بڕیاریان داوه و كاری داڕشتنی ئه‌م بڕیاره‌ش له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ر له سبه‌ینێی هاتنه سه‌ركارییه‌وه به‌ده‌یان جار له باروودۆخی جۆراوجۆردا، به شێوازی ئاسان یان ئاڵۆز ته‌جروبه كراوه. ئامانجی ڕژیم هیچكات دابین كردنی مافی خه‌ڵك له ڕێگه‌ی سندووقی ده‌نگدانه‌وه نه‌بووه و نییه، به‌ڵكوو پاراستنی نیزام و درێژه‌ی ئه‌م باروودۆخه‌یه.
ڕژیمی ئیسلامی به زاری وته‌بێژه‌كه‌ی، به‌شێوه‌ی دیاریكراو وڵام به ئیراده یاساییه‌كانی پێوه‌ندیداربه ڕێژه‌ی لهخوارێی به‌شداری كردن ده‌داته‌وه. هه‌ڵبه‌ت كه‌سیش ئیرادیان لێناگرێت، چ یاسایی و چ نایاسایی، ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه هیچ فه‌رقێك ناكات. لێره‌دا مه‌سه‌له یاسایی بوون یان نه‌بوونی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌ها شانۆیه‌ك نییه، به‌ڵكوو بانتر له‌وه مه‌سه‌له ئه‌و كاریگه‌ریانه‌یه كه له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی داده‌نێ. مه‌سه‌له ده‌سه‌ڵاتێكه كه نیشانی داوه له‌گه‌ڵ خواستی خه‌ڵك بۆ به‌هره‌مه‌ند بوون له ژیانێكی ئینسانی بێگانه‌یه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه دواهاته نه‌رێنییه‌كانی ڕوو وه‌رگێڕانی خه‌ڵك له سندووقه‌كانی ده‌نگدان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌بیندرێ. ڕه‌نگبێ ڕژیم فریوكارانه بتوانێ ئه‌م شانۆیه به‌ڕێوه‌به‌ری، به‌ڵام دژه‌كرده‌وه‌ی لێبڕاوانه‌ی ڕه‌وایی سیاسی ڕژیم كه خه‌ڵك به بایكۆتی جیدی مۆری ته‌ئیدی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، مه‌سه‌له‌یه‌كی سه‌ره‌كییه كه نه ته‌نیا دواهاتی ناوخۆیی، به‌ڵكوو دواهاتی ده‌ره‌كیشی ده‌بێت. بێگومان زۆر ناخایه‌نێ كه ڕژیمی ئیسلامی داری ئه‌م دواهاتانه ده‌خوات. حه‌ره‌كه‌تی ئه‌مڕۆ له‌پێناو به‌تاڵ هێشتنه‌وه‌ی سندووقه‌كان، ڕێگای دواڕۆژ خۆشتر ده‌كات.