“نه‌رگس مه‌نسووری” چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحدی تاران، ماوه‌ی ٧ ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به زه‌وتكردنی ماڵی دایكی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و به‌پێی زانیارییه‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی باش نییه و گیانی له مه‌ترسیدایه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماڵی دایكی “نه‌رگس مه‌نسووری” وه‌كوو وه‌سیقه بۆ ئازادی ئه‌و به‌ندكراوه دانرابوو، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه و بڕیاره بیفرۆشێت. نه‌رگس له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌تی ده‌زگای قه‌زایی ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژه مانی له‌خواردن گرتووه و دۆخی ته‌ندرستی تێكچووه. ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به سازبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی ئه‌و چلاكه كرێكارییه هۆشداریان داوه‌ته ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم و داوا ده‌كه‌ن بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ فرۆشتنی ماڵی دایكی نه‌رگس هه‌ڵوه‌شێته‌وه.