ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژه كیانووش چراغی، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی دێهڵۆڕان له زیندانی ئیلام مانی له خواردن گرتووه و چالاكانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به سازبوونی مه‌ترسی له سه‌ر گیانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه هۆشدار ئه‌ده‌ن.
کیانووش چراغی، دژ بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئازادبوون بە پێبەندی ئەله‌کترۆنی هه‌روه‌ها لێدان و ئەشکەنجەکردنی لە کاتی گواستنەوە بۆ زیندانی ئیلام، دەستی داوەتە مانگرتنی وشک و لە ڕۆژی پێنجشەممەوه لێوەکانی دووریوەتەوە. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له حاڵێكدا ماوه‌ی دوو ساڵ به‌ندكرانی تێپه‌ڕ ده‌كه‌رد، به پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی ئازاد كرا. ڕۆژی ٦ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لقی ٦ی دادگای پیداچوونەوەی ئیلام بڕیاری ئازادبوون بە پێبەندی ئەله‌کترۆنی ئه‌و شارومه‌نده‌ی هەڵوەشاندەوە و ناوبراو ڕۆژی ٢٤ی ڕێبەندان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئیلام ڕاگوێزرا.