ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، تۆپخانه‌كانی سپای پاسداران بۆ جاری حه‌وته‌م ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان شاره‌كانی شنۆ و پیرانشاریان به چڕی توپ‌باران كرد.
بەپێى زانیارییەکان، ئەو ناوچانەى ڕۆژی هه‌ینی لەلایەن تۆپخانەکانى ئێرانەوە تۆپباران كراون بریتین لە “بەربەزین“، “سەقەر” و “هەڵگورد” لە سنورى سیدەکان و هەروەها ناوچەى “بێرمەسارد” لە سنورى باڵەکایەتى پارێزگای هه‌ولێر. شایانی باسه كه سپای تیرۆریستی پاسداران ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕێگه‌ی مووشه‌ك و په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌ی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان و به‌هۆیه‌وه ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.