دایه “خه‌دیجه سه‌یف په‌ناهی” و كۆڕه‌كه‌ی “خالید سه‌یف په‌ناهی” له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٠ی هه‌تاویه‌وه له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیان “حه‌بسی خانگی” كراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به‌و بنه‌ماڵه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه هه‌تا ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه مافی ئه‌وه‌تان نییه له ماڵ بچنه ده‌ره‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه له ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز به‌شداری بكه‌ن.