حكوومه‌تی ئیسلامیی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران له بواری دابین كردنی ئه‌منییه‌تی ناوخۆیی خۆی یه‌كێك له بێتواناترین ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوچه‌كه و جیهانه و له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا گه‌لێك زه‌ربه‌ی كاریی كوشنده‌ی له‌م بواره‌دا به‌ركه‌وتووه. حكوومه‌تێك كه باڵاترین سه‌رداره نیزامییه‌كه‌ی له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی جیهان ده‌كوژرێت، له شه‌قامه‌كانی تاران و باقیی شاره‌كانی دیكه زانا ئه‌تۆمییه‌كانی یه‌ك له دوای یه‌ك تیرۆر ده‌كرێن، پێگه ئه‌تۆمی و نیزامییه‌كانی یه‌ك به دوای یه‌كدا هه‌ك ده‌كرێن و ده‌ته‌قێندرێنه‌وه، به تۆن به‌ڵگه ئهمنییهتییهكانی له حاشارگهكانی دهردهكێشرێ و بۆ وڵاتانی دیكه ده‌گوازرێته‌وه، دووربینه‌كانی چاوه‌دێریی ئهمنییهتیترین زیندانه سیاسییه‌كه‌ی (واته ئێڤین) له تاران هه‌ك ده‌كرێت و وێنه‌ی ئه‌شكه‌نجه و هه‌تكی حورمه‌تی به‌ندكراوانی سیاسی به خه‌ڵكی جیهان نیشان ده‌درێت، وه‌ها حكوومه‌تێك به‌و ئاسته له زه‌بوونییه‌وه، له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی ئاشتی خوازانه‌ی خه‌ڵكدا به دڕندانه‌ترین شێوه هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات و به‌رامبه‌ر به دیله ده‌ست به‌ستراوه‌كان له زیندان، زیاترین “ئۆتۆریته” له‌خۆی نیشان ده‌دات.
ڕژیم به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات ئاستی كارایی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی خۆی به ڕووی خه‌ڵك بكێشێت. به‌ڵام ڕاستییه‌كان پێچه‌وانه‌كه‌ی نیشان ده‌ده‌ن. بۆ ده‌زگا نیزامی و ئه‌منییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، كوشتنی به‌ندكراوانی ده‌ست به‌ستراو له ناو زیندانه‌كان و ئه‌شكه‌نجه‌ی خۆفناك ئاسانه، به‌ڵام پاراستنی گیانی كارناسانی گرینگ‌ترین و پڕخهرجترین پڕۆژه نیزامییه‌كان دژوار و ئاسته‌مه. به به‌ند كێشانی چالاكانی مه‌ده‌نی بۆ ڕژیم ئاسانه، به‌ڵام ناتوانێ گیانی مۆره كلیلییهكانی وه‌ك قاسم سوله‌یمانی و ئهبومۆههندێس و فه‌خری زاده، بپارێزێ. له‌شكره‌كانی ده‌توانێ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له گیانی ڕیزی ناڕه‌زایه‌تیی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵك به‌ردات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر تیمێكی عه‌مه‌لیاتی كه به ڕۆژی ڕووناك به‌ر به زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌گرن و ده‌یكوژن و شوێنی عه‌مه‌لیاته‌كه به‌خێرایی جێ ده‌هێڵن، بێتوانایه. ئه‌مجۆره عه‌مه‌لیاتانه كه هه‌تا ئێستا گه‌لێك نموونه‌ی هاوشێوه‌ی به‌ڕێوه‌چووه، ئه‌فسانه‌ی به‌هێز بوونی سیستمی ئیتلاعاتیی كۆماری ئسیلامی كه به‌رده‌وام خه‌ڵكی پێ ده‌ترسێنن، پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیری پێشووی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ڕژیم، جه‌وادی زه‌ریف گله‌یی و گازنده‌ی ده‌كرد كه له زمانی “جان كێری“یه‌وه بیستوویه‌تی كه دووسه‌د جار هێرش كراوه‌ته‌وه سه‌ر هێزه‌كانی سپای قۆدس به‌ڵام ناوبراو لێی ئاگادار نه‌بووه!
له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا حكوومه‌تی ئیسلامی نه‌یتوانیوه ئه‌منییه‌تی سه‌رانی ڕژیم و مۆره سه‌ره‌كییه‌كانی بپارێزێ و زۆرێك له كارهبهدهسته باڵا سیاسی و نیزامییه‌كانی ڕژیم له لایه‌ن نه‌یارانییه‌وه له‌ناوچوون. ئه‌وه‌یكه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا بیندراوه، نفووزی ڕوو له زیادبوونی سرویسه‌كانی سیخوڕی، خرابكاری، تیرۆر و له‌ناوبردنی ئیمكاناتی ئینسانی، تێكنیكی و زانیاریی ڕژیم بووه. له ئێستادا پاش چوار ده‌یه له ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی باندی مافیایی ئیسلامی له ئێران نه ته‌نیا به‌شێكی به‌رین له خه‌ڵك هیچ جۆره ئه‌منییه‌تێكی كاری، سڵامه‌تی و سیاسی‌یان نییه، به‌ڵكوو ڕژیم توانای دابین كردنی ئه‌منییه‌تی زیندانی ئێڤین و باقیی ناوه‌نده‌كانی سه‌ركوتی خۆشی نییه. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه له به‌رامبه‌ر ده‌زگا زانیارییه‌كانی ڕه‌قیب به‌مجۆره بهچۆك داهاتووه، له بواری زه‌وت كردنی ئه‌منییه‌ت له خه‌ڵكی ئێران له پله‌ی یه‌كه‌می ڕژیمه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی جیهان دایه. بێ كه‌فایه‌تی و نابه‌رپرس بوون له به‌رامبه‌ر كۆرۆنا، په‌ره‌سه‌ندنی ئێعتیاد، هه‌ژاری، له‌شفرۆشی، سه‌ركوتی نه‌ته‌وه‌كانی دانیشتووی ئێران، ئاپارتایدی جنسییه‌تی و پێشێلكردنی مافی به‌رابه‌ریی ژن و پیاو، تیرۆر و ئێعدام و ئاواره كردنی نزیك به ١٠ له‌سه‌دی جه‌معییه‌تی ئێران ته‌نیا چه‌ند نموونه له كاركردی كۆماری ئیسلامییه له زه‌وت كردنی ئه‌منییه‌ت له خه‌ڵكی ئێران.
نوێترین نموونه‌ی سه‌لمێنه‌ری لاوازبوونی ده‌زگاكانی زانیاریی ڕژیم بڵاوبوونه‌وه‌ی فیلمه‌كانی زیندانی ئێڤین واته یه‌كێك له ئهمنییهتیترین زیندانه‌كانی ڕژیمه. له‌م زیندانه‌دا هه‌تا ئێستا به هه‌زاران به‌ندكراوی سیاسی ئه‌شكه‌نجه دراون و ئێعدام كراون. له چه‌ند ده‌قیقه فیلمێك كه هه‌تا ئێستا له هه‌ك كردنی دووربینه مه‌دار بهستهكانی زیندانی ئێڤین ڕوو به ده‌رێ بڵاو بووه‌ته‌وه، لێدان و كوته‌ككاریی به‌ندكراوانی سیاسیی ده‌ست و پێ به‌ستراو، ڕاكێشانی به‌ندكراوی بێهۆش به‌سه‌ر عه‌رزدا و ڕه‌د بوونی ئاخوندێك به بێ هیچ بایه‌خێك به‌سه‌ر به‌ندكراوێكی بێهۆش و هه‌وڵی خوكوژیی به‌ندكراوێكی دیكه ده‌بیندرێ. ڕوخساری پاسه‌وانانی زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ران له‌سه‌ر ته‌له‌ویزیۆنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت و خه‌ڵك ده‌توانن به چاوی خۆیان توندوتیژی و به‌ربه‌رییه‌تی ئسیلامی ده‌رحه‌ق به‌ندكراوانی سیاسیی ده‌ست و پێ به‌ستراو و بێهۆش ببینن.
ئه‌گه‌ر له چه‌ند ده‌قیقه فیلمێكی به‌ده‌ست هاتوو له زیندانی ئێڤین ئه‌و هه‌مووه وه‌حشیگه‌ری و توندوتیژییه ده‌بیندرێ، ده‌كرێ بیهێنینه به‌رچاو كه له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ، یه‌ك حه‌فته و مانگ و ساڵ، له ماوه‌ی چل ساڵی ڕابردوودا، چ كاره‌سات و جه‌نایاتێك دژبه به‌ندكراوانی سیاسی له‌م زیندانه‌دا ڕووی داوه. پتر له ٤٠ ساڵه كه حكوومه‌تی تاڵه‌بانی شیعه له ئێران ده‌سه‌ڵاتداره و ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی جیهان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌توانن به‌ربه‌رییه‌تی ئه‌م ڕژیمه له ناو زیندانه‌كان و دژبه به‌ندكراوانی سیاسی ببینن.
خه‌ڵكی شه‌ریف و وشیاری ئێران دره‌نگ یان زوو به ڕووخاندنی حكوومه‌تی كۆنه‌په‌رستی ئێسلامی، ده‌رگای هه‌موو زیندانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه و گشت به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد ده‌كه‌ن و زیندانی ئێڤین و باقیی ناوه‌نده‌كانی ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام ده‌كه‌نه مۆزه‌خانه‌ی نیشاندانی توندوتیژی و به‌ربه‌رییه‌تی حكوومه‌تی ئسیلامی، له‌م وێنانه و باقیی به‌ڵگه‌كانی ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام كه‌ڵك وه‌رده‌گرن تا ڕێبه‌رانی ڕژیم به تاوانی ئه‌نجامدانی جه‌نایه‌ت دژبه مرۆڤایه‌تی به موحاكه‌مه بكێشن.