مه‌سعود ره‌سوڵی ده‌بیری ئه‌نجومونی به‌سته‌به‌ندی گۆشت و مه‌وادی پرۆتئینی ئاماژه به دابه‌زینی راده‌ی بەکارهێنانی گۆشت له ئێران ده‌كات و ده‌ڵێت: ” خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له‌ڕووی توانایی كڕینی گۆشت له بارودۆخێكی گه‌لێك دژوار و مه‌ترسیداردا ده‌ژین.” ره‌سوڵی ده‌ڵیت ” راده‌ی مام ناوه‌ندی بەکارهێنانی سه‌رانه‌ی گۆشت له ئاستی جیهانیدا رۆژانه ١٠٠ گرامه. بەڵام ئه‌و رێژه‌یه بۆ هاووڵاتیانی ئێران ته‌نیا ٨ گرامه له رۆژێكدا. ناوبراو هه‌ر وه‌ها به‌م بۆنه‌وه نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به داخرانی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و به‌سته‌به‌ندی گۆشت، ده‌ربڕی.
زارا عەبدوڵاهی مودیری گشتی ده‌فته‌ری خۆراکیی وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمان هه‌ر له‌م بابه‌ته‌وه ده‌ڵێت: لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئێمه ده‌ری ده‌خه‌ن كه بەکارهێنانی چه‌ند بابه‌ت خوارده‌مه‌نی وه‌كوو گۆشت و مریشك و شیره‌مه‌نی و ته‌نانه‌ت میوه‌جاتیش له ئێران به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٤٠ كه‌م بۆه‌ته‌وه. دابه‌زینی وه‌ها خێرای راده‌ی بەکا ئه‌م پێداویستییه سه‌ره‌كیانه، به واتای روودانی كاره‌ساتێكی مرۆڤییه له ئێران. كاره‌ساتێك كه كاریگه‌ری له سه‌ر هه‌موو بنه‌ماكانی ژیانی مروڤ هه‌یه.
یه‌كه‌م قوربانی هه‌ژاری و كه‌م خۆراكی و به‌د خۆراكی، منداڵانن. دیارده‌گه‌لێکی وه‌كوو كه‌م خوێنی، پووكی ئێسقان، دابه‌زینی بینایی چاو، هاتنه خواره‌وه‌ی ئاستی توانای فێربوون، دابه‌زینی كێش، دابه‌زینی باڵا، ئه‌مانه هه‌مووی لێكه‌وته‌كانی كه‌م بوونی مه‌وادی خۆراكی پێویست بۆ گه‌شه كردنی له‌ش و ده‌رونی منداڵان و مێرمنداڵانن. جێگری بێهداشتی زانكۆی زانسته پزیشكییه‌كانی زاهیدان ووتویه‌تی: منداڵانی ئوستانی سیستان و بلوچستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خوارده‌مه‌نی پێویستیان پێناگات تووشی كه‌م بونی كێش و كورت بونه‌وه‌ی باڵا بوون.
گرانی پێداویسته سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانی خه‌ڵک رۆژ له گه‌ڵ رۆژ زیاتر ده‌بێ و ته‌ندروستی ملیۆنان كه‌س له دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ی له‌وانه ژنانی دووگیان ، دایكانی منداڵه‌به‌ر، نه‌خۆشه‌كان و ئه‌وانه‌ی پێویستیان به ئاگالێبوونی تایبه‌ت هه‌یه، خستۆه‌ته مه‌ترسی جیدیه‌وه.
قسه ته‌نیا له بوونی ده‌ره‌ی قووڵی چینایه‌تی له نێوان مرۆڤەكاندا، قسه له تاڵان و بڕۆی سامانی گشتی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵی رژیمی ئیسلامی، فه‌رمانده‌كانی سپا، رانت خۆرانی حكومه‌تی، ئاخونده‌كان و ئیمام جومعه‌كان و ئاغازادهكان نییه، به‌ڵكوو قسه له سه‌ر نه‌بوونی بێهداشتی سه‌ره‌تایی، ده‌وا و ده‌رمانی گران و ماوه به‌سه‌رچوو، ته‌پوتۆز و نه‌بوونی هه‌وای خاوێن بۆ هه‌ڵمژین، خه‌مۆكی و نیگه‌رانی به‌رده‌وام بۆ دابین كردنی سه‌ره‌تایی ترین پێداویستییه‌كانی ژیان، قسه له سه‌ر هه‌مووی ئه‌وانه‌یه ئه‌ویش له سه‌ر به‌ستێنی سه‌ركوت و سوكایه‌تیكردنی به‌رده‌وام به جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له‌م وڵاته‌دا.
كاتێك بەکارهێنانی سه‌رانه‌ی گۆشت دهگانه هه‌شت گرام له رۆژدا، كاتێك بۆ ملیۆنان له خه‌ڵكی دانیشتوی ئه‌و وڵاته، واته یه‌ك له‌سه‌ر دوازده‌ی ئاستی مامناوه‌نده جیهانییه‌كه‌ی، كاتێك كه دابین كردنی گۆشت و پرۆتێئینی پێویست بۆ ئینسان نامومكین ده‌بێت، كاتێك كه گۆشت و ماسی و مریشك و میوه و سه‌وزه‌ی تازه و شیر و هێلكه و دانه‌ویڵه له سه‌ر سفره‌ی خه‌ڵك نامێنێ و یان گه‌لێك كه‌م ده‌بنه‌وه، ئه‌وجار ده‌بێ چاوه‌روانی كاریگه‌ری ئه‌و راده‌یه له هه‌ژاری له‌سه‌ر ژیانی نه‌ك هه‌ر نه‌وه‌ی ئێستا به‌ڵكوو نه‌وه‌ی داهاتوش بین.
له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ئیسلامی‌دا كه نرخی گیان و ته‌ندروستی ئینسان هه‌رزانه و نرخی گۆشت و میوه و ته‌نانه‌ت ماكارۆنی و نانی وشكیش گرانە، مانه‌وه‌ی ئه‌و رژیمه یه‌كسانه له‌گه‌ڵ تێداچوونی بەشێنەیی گیان و ژیانی ملیۆنان كه‌س له بنه‌ماڵه كرێكاریی و زه‌حمه‌تكێشه‌كان، له فه‌رهه‌نگیان و خانه‌نشیان و زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌و كۆمه‌لگایه.
له نیزامێكی وه‌كوو كۆماری ئیسلامی‌دا كه به‌پێی ووته‌ی سه‌رانی ئهورژیمه سرانهی گۆشت ده‌گاته هه‌شت گرام له رۆژدا، بۆ دابین كردنی ته‌نانه‌ت ته‌ندروستی ده‌روون و له‌شی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، چ رێگه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه جگه له رزگار بوون له ده‌ست وه‌ها رژیمێك؟