سەرۆکی ناوەندەی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعیی مازەندەران دەڵێ: ” کرێکاران و خانەنشینکراوان سەبەدی ١٠ ملیۆنیی هەزینەکان، چۆن پڕ دەکەنەوە؟ سیگارفرۆشی لە کەنار خەیابان، شۆردنی ماشێنی خەڵک، پاسەوانی لە پارک و هەر کارێکیتر کە ناوی شوغڵی کازبمان لەسەر داناوە.”
کەسانێک کە نزیک بە ٣٠ ساڵ لە ژیانی خۆیان کاریان کردووە بەڵام ئێستا لە سەردەمێکدا کە پێویستیان بە سەرەنج و ئاگالێبوونە، هەزینەی کەمەرشکێن بووەتە هۆی ئەوەیکە ڕەنگی حەسانەوە نەبینن و لە باروودۆخی نەخۆشیشدا خەریکی کار بن. مامناوەندی حقوقی خانەنشینکراوان ٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەنە و باروودۆخی ژیان و نەخۆشی بووەتە هۆی ئەوەیکە خانەنشینکراوان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا گەلێک جار دەست بدەنە ناڕەزایەتی. خانەنشینکراوان خوازیاری وەرگرتنی حقوقی سەرووی هێڵی هەژاری و دەرمانی بێبەرامبەرن بەڵام هەتا ئێستا هیچ کام لە خواستەکانیان جێبەجێ نەکراوە.
به پێی ئاماره‌كان له ئێران پتر له ٤ ملیۆن خانه‌نشینكراوی كیشوه‌ری و له‌شكری بوونی هه‌یه كه نیسبه‌تی به گشت جه‌معییه‌تی ئێران ڕه‌قه‌مێكی نزیك به ٥ له‌سه‌ده و یان به واتایهكیتر له هه‌ر ٢٠ كه‌س، یه‌ك كه‌س خانه‌نشینكراوه. ئه‌م ئاماره له‌چاو وڵاتانێك كه جهمعییهتیان كه‌متر له ئێرانه به‌ڵام ئاماره‌كانیان واقعیتره و مافی كۆمه‌ڵایه‌تیی خانه‌نشینكراوان به‌پێی یاسا دابین ده‌كرێت، یه‌كجار كه‌م و گومانهه‌ڵگره. بۆ نموونه له وڵاتی بریتانیا نزیك ١١ له‌سه‌دی جه‌معییه‌ت له ته‌مه‌نی خانه‌نشینیدا ٦٥ ساڵ بۆ سه‌ره‌وه‌ن، واته له جه‌معییه‌تی نزیك به ٦٧ ملیۆن كه‌سیی ئه‌م وڵاته له هه‌ر ٦ كه‌س، یه‌ك كه‌س خانه‌نشینكراوه. وڵاتی توركییه به جه‌معییه‌تی ٨٢ ملیۆنییه‌وه له ساڵی ٢٠١٦ واته پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ١١ ملیۆن خانه‌نشینكراوی هه‌بوو. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه جه‌معییه‌تی ئێران و توركییه و پێكهاته‌ی ته‌مه‌نی جهمعییهتهكهیان جیاوازییه‌كی زۆری نییه.
له كۆماری ئیسلامی‌دا ژنانی ناوماڵ زۆر به‌ده‌گمه‌ن حقوقی خانه‌نشینیان به‌ر ده‌كه‌وێ و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ڕێژه‌ی یه‌كجار له‌سه‌رێی بێكاری به‌تایبه‌ت له‌ناو ژناندا، ئاماری واقعیی كه‌سانێك كه له ته‌مه‌نی خانه‌نشینی دان له ئاماری ده‌وڵه‌تیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نییه، ئه‌گینا چۆن ده‌بێت له ئێران له هه‌ر ٢٠ كه‌س یه‌ك كه‌س خانه‌نشینكراو بێت، به‌ڵام بۆ نموونه له وڵاتانی توركییه و بریتانیا، له هه‌ر ٦ كه‌س یه‌ك كه‌س خانه‌نشینكراو بێت!
ئەگەر ئامارێکی ورد و باوەڕپێکراو لە ژمارەی خانەنشینکراوان هەبوایە، ئەگەر ژنانێک کە خەریکی کاری ناوماڵن و یان بێکارن، ئەگەر پیاوانێک کە بە تەمەنی ٦٥ ساڵی گەیشتووەن بە تەواوی لەم ئامارەدا گونجابایەن، تەنانەت ئەگەر پێکهاتەی جەمعییەتی ئێران لاوتر بوایە، ئێمە نزیکە ١٠ ملیۆن خانەنشینکراومان لە ئێران دەبوو.
لانیكهمی حه‌قده‌ستی خانه‌نشینی چوار ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن له مانگ دایه، كه به پێی ئاماره‌كان هه‌زینه‌ی مه‌سكه‌نی گونجاو لانیكه‌م ٥٠ تا ٦٥ له‌سه‌دی حقوقی خانه‌نشینكراوانه و هه‌زینه‌ی خۆراك ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا نزیك به ٣٠ له‌سه‌د چووه‌ته سه‌رێ.
گرانی، ته‌وه‌رۆم، داهاتی نه‌گۆڕ و دابه‌زینی ئه‌رزشی پووڵی ئێران له لایه‌كه‌وه و گرانیی به‌رده‌وامی هه‌موو كاڵا و خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان له لایه‌كی دیكه‌وه، بووه‌ته هۆی هه‌ژاریی و گوزه‌رانی سه‌ختی به‌شێكی زۆر له خانه‌نشینكراوان و به‌ساڵاچووان.
هێندێك له مادده خۆراكییه‌كان له‌وانه ماسی له‌سه‌ر سفره‌ی خانه‌نشینكراوان نه‌ماوه و خواردنی گۆشتیش یه‌كجار كه‌م بووه‌ته‌وه. شیره‌مه‌نی و هێلكه كه خواردنی سه‌ره‌كیی به‌شی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگایه، له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی ٣٠ له‌سه‌دی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو، به‌رق، گاز، ته‌له‌فون و ئینتێرنێت لانیكه‌م ٤٠٠ هه‌زار تمه‌ن له حقوقی بنه‌ماڵه‌یه‌كی چوار كه‌سی به‌خۆیان ته‌رخان ده‌كه‌ن. زۆرێك له خانه‌نشینكراوان پاش ٣٠ ساڵ كار، له ته‌مه‌نی ٦٠ ساڵیدا ناچارن بۆ دابین كردنی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان، وه‌شوێن پیشه‌یه‌كی نوێ بكه‌ون و یان هه‌ژاری و فهلاكهتی زیاتر ته‌حه‌مول بكه‌ن. خانه‌نشینكراوان له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتی ئابووری، ڕووحی و بنه‌ماڵه‌یی فراوان به‌ره‌وڕوون. دابین كردنی هه‌زینه‌ی منداڵانێك كه هێشتا سه‌ربه‌خۆ ناژین، دابین كردنی هه‌زینه‌ی خوێندن و هاوسه‌رگیریی ڕۆڵه‌كانیان، حقوقی نه‌گۆڕ و دابه‌زینی ئه‌رزشی پووڵی ئێران ته‌نیا چه‌ند نموونه له‌م كێشانه‌ن.
كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی دیكه‌ی خانه‌نشینكراوان گرانیی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ده‌رمان و خزمه‌تگوازریی پزیشكییه، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن كه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی گه‌وره و چكۆله‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌ره‌وڕوون. خانه‌نشینكراوان ئه‌گه‌ر شانسیان بێت و نه‌خۆشییه‌كی جیدی و پڕههزینهیان نه‌بێت ترس و نیگه‌رانییان كه‌متره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌زینه‌ی ده‌رمانه‌كه‌یان له‌سه‌رێ بێت و له خزمه‌تگوزاریی ده‌وڵه‌تیش بێبه‌ری بن، به‌داخه‌وه مه‌رگی پێشوه‌خت و یان هه‌ژاریی بێ‌سنوور چاوه‌ڕوانیان ده‌كات.
ڕێژه‌ی له‌سه‌رێی بێكاری له‌ناو لاوان و ته‌نانه‌ت لاوانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕووحی و ماڵیی توێژی كه‌م داهاتی خانه‌نشینكراوانه. لاوانێك كه ناچارن له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان له ماڵێ‌دا بمێننه‌وه و به‌هۆی بێكاریه‌وه ئیمكانی ژیانی سه‌ربه‌خۆ و هاوبه‌شیان نییه.
گیروگرفته‌كانی دیكه‌ی لاوان له‌وانه ئێعتیاد، خه‌مۆكی، توندوتیژی و ته‌نانه‌ت ده‌خاڵه‌تی حكوومه‌ت و پۆلیس له ژیانی لاوان و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان به‌هۆكاری سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی، له مه‌شخه‌ڵه‌كانی دیكه‌ی دایك و باوكانی به‌ته‌مه‌نن.
شێوازی هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ به‌سه‌ڵاچووان، منداڵان، ژنان و كه‌م ئه‌ندامان له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا یه‌كێك له پێوه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئاستی ئینسانی و دیمۆكراتیك بوونی ئه‌و سیستمه سیاسییه و یه‌كێك له پێوانه گرینگه‌كانی مافی ئینسانه له ئاستی كۆمه‌ڵ دا كه حكوومه‌تی ئیسلامی له هه‌موو ئه‌م بوارانه‌دا یه‌كێك له كۆنه‌په‌رست ترین و گه‌نده‌ڵترین سیستمه سیاسییه‌كانه له ئاستی جیهاندا. خانه‌نشینكراوان مافی خۆیانه كه پاش ساڵانێكی دوورودرێژ كار و ڕه‌نج، له ئه‌منییه‌ت و ڕێفاهدا بژین و مه‌شخه‌ڵه‌ی دابین كردنی ده‌رمان و خواردن و سه‌رپه‌نای گونجاویان نه‌بێت.