پاش چوار ڕۆژ لە هێنانی هێزەكانی سپای پاسداران بۆ گوندی “نێ“ی سه‌ر به شاری مەریوان، و هه‌وڵدان بۆ پێش‌گرتن بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز، هێشتا ئه‌و هێزانه له مزگه‌وتی ئه‌و گونده جێگیر كراون و ڕۆژانه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئازار ده‌ده‌ن.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به هێنانی ئه‌و هێزانه بۆ گوندی “نێ” و جێگیر كردنیان له مزگه‌وتی ئه‌و گونده كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منییه‌تی سازكردووه و ڕۆژانه ئازاری خه‌ڵك ده‌ده‌ن و ئاسته‌نگیان بۆ هاتووچۆی گوندنشینان درووست كردووه.