ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمان، هێزه سه‌ركووتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌هۆی نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆرشی “ژینا” له شاره‌كانی سنه،بۆكان و سه‌قز جێگیر بوون.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به ئۆتۆمبێل و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی له شاره‌كانی سنه،بۆكان و سه‌قز بۆ پێشگری له ده‌ستپێكی دووهه‌می شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” جێگیر كراوه و هێڵی ئینترنت له شاره‌كانی كوردستان به‌رته‌سك كراوه.