به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هێزه‌كانی له ده‌ورووبه‌ری گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه جێگیر كرد.
له ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” و هاتنی ساڵیادی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شۆڕشه، كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی یادكرنه‌وه‌ی قوربانیانی سه‌ركوت، كه‌ش و هه‌وایی ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كاندا هێشتۆته‌وه و ده‌ورووبه‌ری گۆڕستانی گیانبه‌ختكردووانی به هێزی نیزامی گه‌مارۆ داوه تاكوو ڕیگه له هه‌ر چه‌شنه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بگرێت.